تیپی هونەری هەولێر.. یەکەمین تیپی هونەری لەباشووری کوردستان

27-02-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
A+ A-
رووداو - هەولێر

تیپی هونەری هەولێر بە یەکەمین تیپی هونەری دادەنرێت، کە لە باشووری کوردستان دروستکرابێت.

ئەو تیپە لەساڵی 1971 دروستکراوە و لە بەشەکانی مۆسیقا و شانۆ و وێنەکێشان پێکهاتووە و بەشی مۆسیقای نێو تیپی هونەری هەولێر چەندین گۆرانیی لە ساڵانی حەفتاکان بۆ هونەرمەندانی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و کۆیە تۆمارکردووە و بۆ یەکەم جاریش لەساڵی 1978 گۆرانی بەشێوەی رەنگا و رەنگ تۆمارکردووە.

سەرۆکی پێشووی بەشی مۆسیقای تیپی هونەری هەولێر و ئەوانەشی کە ئەوکات لە تیپەکەدا کاریان کردووە باسی کارەکانیان دەکەن و دەڵێن سەرەڕای ئاستەنگ و زەحمەت، بەڵام سەرکەوتووانە پەرەیان بە کارە هونەرییەکانیان داوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە