هۆکاری بڵاونەکردنەوەی وێنەی هاوسەرەکەی ئاشکرادەکات

27-03-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن میریام فارس
A+ A-

رووداو – هەولێر

ئەستێرەو گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی میریام فارس رایگەیاند، کە زۆر خۆشحاڵەو هەست بە سەقامگیری دەکات لە ژیانی تایبەتی خۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی، هۆکاری بڵاونەکردنەوەی وێنەكەشی ئاشکرادەکات.

میریام فارس رایدەگەیێنێت، "ژیانم لەگەڵ هاوسەرەکەم زۆر خۆشە، ئەو زۆر رێزم لێدەگرێت و یەکێکە لە سەرسەخترین هەوادارەکانم".

سەبارەت بە بڵاونەکردنەوەی وێنەی هاوسەرەکەشی، میریام دەڵێت:" ئەوە پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە، ئەو حەزناکات لە میدیادا دەربکەوێت، ئەگەرنا من پێمخۆشە وێنەی بڵاوبکەمەوە".

میریام فارس لە ماوەی رابردوودا هاوسەرگیری لەگەڵ گەورە سەرمایەدارێکی لوبنانی بەناوی دانی مەتری راگەیاند و ئاهەنگەکەیان دوور لە چاوی میدیاکان، بەئامادەبوونی تەنیا 15 کەس لە نزیکترین کەسەکانی ئەو ئەستێرەیەو هاوسەرەکەی، لە دوورگەی سانتۆرینی وڵاتی یۆنان بەڕێوەچوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە