رووداو- هەولێر
ئالین، كچە هونەرمەندی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی یەكێتی لە هەولێر كلیپ دەكات.
ئالین بە (رووداو)ی راگەیاند "بڕیارە هەفتەی داهاتوو، لە ئەڵمانیاوە بۆ وێنەگرتنی ڤیدیۆكلیپی یەكێتی بگەڕێمەوە باشووری كوردستان، ئەم گۆرانییە بانگی كورد بۆ ئاشتی و برایەتی و یەكێتیی ریزەكانی دەكات، داوا دەكەم ماڵی كورد یەكبخرێتەوە، چونكە كورد بە یەكدەستی و یەكڕیزی دەگاتە ئامانجەكانی".

گۆرانییەكە لە تێكستی ئەدیب چەلكی و هونەرمەند خۆیەتی، میلۆدییەكەی لەلایەن چەند ژەنیارێكی كورد و ئەڵمانی دانراوە و هەفتەی داهاتووش لە هەولێر دەست بەوێنەگرتنی كلیپەكەی دەكرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ