سۆلاڤ شەیدا وەستانی نییە

27-07-2015
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن سۆلاڤ شەیدا
A+ A-
رووداو- هەولێر

دوای بەشداریكردنی لە فیلمی گەڕەكی داهۆڵەكان، ژنە ئەكتەری كورد سۆلاڤ شەیدا رایگەیاند كە ئامادەكاری دەكات بۆ رۆڵگێڕان لە فیلمێكی نوێدا. بەڵام ئامادە نەبوو ناوی فیلمەكە و دەرهێنەرەكەی ئاشكرا بكات و گوتی دەرهێنەر خۆی لەم رۆژانەدا لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرای دەكات.

فیلمی گەڕەكی داهۆڵەكان كە رۆژانی جەژن لە شاری سلێمانی نمایش كرا، سۆلاڤ شەیدا رۆڵی سەرەكی تێدا بینیبوو. ئەو گوتی "پێموایە فیلمەكە سەركەوتوو بوو، چونكە شێرزاد حەسەن تێكستەكەی نووسیبوو، هەروەها حەسەن عەلی دەرهێنەریش كارێكی جوانی بۆ كردبوو".

سۆلاڤ  لەساڵی 1994ەوە لەبواری دراما و سینەمادا كار دەكات و لە فیلمەكانی (ژانی گەل، سێگۆشەی مەرگ، گەڕەكی داهۆڵەكان، كەواتە چاوەڕێ بە، سۆما، داو، فرمێسك بۆ تارا، مایكرۆفۆن، بڕیار) بەشداری كردووە. هەروەها سیناریۆی بۆ دوو كورتە فیلم داناوە كە هەر خۆی دەرهێنەریان بووە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە