رووداو- ئاژانسەکان
ئوم کەلسووم، خانمە گۆرانیبێژی میسری کە بە "کەوکەب ئەلشەرق" ناسراوە، هەرچەندە کە لە ژیاندابوو خەڵاتی زۆری پێبخشراوە و رێزی لێنراوە، لە داوی مردنیشی رێزلێنان لێی بەرداومە.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەڵەتیی میوزیکی "زەوق مەکایل" لە وڵاتی لوبناندا، رێز لەو خانمە گۆرانیبێژە نرا و لە کۆنسێرتێکدا گۆرانییەکانی گوترانەوە.
کۆنسێرتەکە لەلایەن ئۆرکێسترای نیشتمانی لوبنانی و بە بەشداری سێ کچە گۆرانیبێژی میسری، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەڕێوەچوو.
ئوم کەلسووم، ناوی تەواوی فاتیمە ئیبراهیمە، لە رێکەوتی ٣٠ دێسەمبەری ساڵی ١٨٩٨ـدا لە پارێزگای دەقهەلیە لە دایک بووە، یەکەم کاری هونەریی کە سروودێکی ئایینی بووە، لە ساڵی ١٩١٦ـدا لە شەوێکی رەمەزاندا پێشکەشیکردووە.
جگە لەوەی وەک گۆرانیبێژیک لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا ناسراو بوو، لە بواری سینەماشدا لە چەند فیلمێکدا رۆڵی گێڕاوە، لەوانە فیلمی "سروودی هیوا"، "فاتیمە" و "ویداد".
ئوم کەلسووم، لە ٣ فێبریوەری ساڵی ١٩٧٥ـدا، لە تەمەنى ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، کۆچی دوایی ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە راگەیاندنەکانی عەرەبی و جیهانیدا دەنگدانەوەی زۆری هەبوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ