هەواڵێک لە بارەی مردنی یوزارسیف

27-09-2017
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری سینەما ئەکتەر ئێران یوزارسیف
A+ A-
رووداو – هەولێر

لە چەند لاپەڕەکی کوردی و عەرەبی و فارسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەواڵێک لە بارەی مردنی ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانی مستەفا زەمانی بڵاوبووەتەوە، گوایە ناوبراو شەوی رابردوو بە رووداوێکی هاتووچۆ لە تاران کۆچی دواییکردووە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە.

تۆڕی میدیایی رووداو پەیوەندی بە چەند کەسێکی نزیک لە مستەفا زەمانی، ئەکتەری بەناوبانگی ئێران لە تاران دەکات و ئەوانیش هەواڵەکە رەتدەکەنەوە، دەشڵێن، ئەو وێنەیەی کە بڵاوبووەتەوە گوایە تەرمی مستەفا زەمانییە، راستنییەو ئەو ئەستێرەیە سەلامەتە.

مستەفا زەمانی، ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانی لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، لە ساڵی 2008 بە دەرکەوتنی بە رۆڵی یوزارسیف لە زنجیرە درامای "یوسف پێغەمبەر" ناوبانگی لە تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڵاوبوویەوە، دواتر لە زنجیرە درامای شەهرەزاد لە ساڵی 2015 تا 2017-شدا دەرکەوت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە