وەرزی پێنجەمی زنجیرەی 'For All Mankind' بەرهەمدێت

27-10-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن "For All Mankind"
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دوای بڵاوکردنەوەی دوایین ئەڵقەی وەرزی چوارەمی زنجیرەی "For All Mankind" لە کانوونی دووەمی 2024، بەرهەمهێنەرانی بڕیاری بەرهەمهێنانی وەرزی پێنجەمیان داوە.
 
یەکەم ئەڵقەی وەرزی چوارەمی زنجیرەکە لە 10ـی تشرینی دووەمی 2023 لە یەکێک لە پلاتفۆڕمەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم و زنجیرە بڵاوکرایەوە، 10یەمین ئەڵقەی لە دەستپێکی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە.
 
زنجیرەکە باس لە کێبڕکێی وڵاتانی زلهێز لەبارەی بۆشایی ئاسمان دەکات، بەتایبەتیش لە نێوان ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤێتی پێشوو، هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەگەرەکانی دروستبوونی جەنگی ئەتۆمی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا لە رابردوودا.
 
بەرهەمهێنەرانی زنجیرەکە لە دوای ئەوەی هەواڵی بەرهەمهێنانی زنجیرەکەیان بڵاوکردەوە، بەنیازن بەم نزیکانە وادەی بڵاوکردنەوەی بڵاوبکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە