عادل ئیمام رەخنەباران كرا

28-06-2015
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن عادل ئیمام
A+ A-
رووداو- ئاژانسەکان

دوای بڵاوکردنەوەی چەند ئەڵقەیەکی درامای " أستاذ ورئيس قسم" کە ئەکتەری کۆمیدی عادل ئیمام رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، نێوبراو رەخنەباران كرا.

درامای "أستاذ ورئيس قسم" باس لە گەندەڵییەکانی نێو زانکۆکانی میسر دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەک باس لە حیزبە چەپەکان دەکات، کە بەردەوام بە دوای خواردنەوە و ژن و بەدڕوەشتییەوەن، ئەمەش حیزبە چەپەکانی تووڕەکردووە.

هەر تەنیا حیزبە چەپەکان رەخنەیان لەو درامایە نییە، بەڵکو بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و سەرۆک زانکۆکانیش هاتوونەتە دەنگ و داوای وەستاندنی دراماكە دەكەن.

عەلا عسام، ئەمیندارای راگەیاندنی حیزبی چەپەکانی میسر دەربارەی ئەم درامایە دەڵێت " درامای أستاذ ورئيس قسم، هەندێک هەڵسوکەوتی زۆر ناشیرینی تێدایە کە بە هیچ شێوەیەک و بەدرێژایی مێژووی حیزبەکەمان کاری وا رووینەداوە، بەڵکو ئەم درامایە تەنیا بۆ ناشیرینکردنی ئێمەو پێکەنینی خەڵکی کراوە".

لەبەرامبەردا عادل ئیمام هەموو ئەو قسانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت " دراماکەمان  دژایەتی هیچ توێژ و حیزب و کەسێک ناکات، ئێمە رێز لە هەموو هێزە سیاسییەکان دەگرین، دواجار خەڵک بڕیاردەدات ئاخۆ دراماکە پەیامی خۆی گەیاندووە یان نا، ئێمە کارمان لەسەر ئەو کێشانە کردووە کە بەرۆکی کۆمەڵگەیان گرتووە، ناکرێت چاوپۆشییان لێبکرێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە