ئەکتەر و دەرهێنەری ئیتاڵی بۆد سپێنسەر کۆچی دواییکرد

28-06-2016
دەرباز یونس
بۆد سپێنسەر
بۆد سپێنسەر
نیشانەکردن هونەری سینەما
A+ A-

 رووداو - هەولێر

ئەکتەر و دەرهێنەری بەناوبانگی ئیتاڵی بۆد سپێنسەر، لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

 

جۆسێب بەدێرسۆلی، کوڕی سپێنسەر بە میدیاکانی جیهانی راگەیاندووە، کە لە رۆژی 27-06-2016 لە کاژێر 6:15  خولەکی ئێوارە کۆچی دواییکردووە".

بۆد سپێنسەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ئیتاڵی لە ساڵی 1929 لە ناپێلس-ی ئیتاڵیا دایکبووە، بە یەکێک لە بەناوبانگترین ئەستێرەو ئەکتەرەکانی سینەمای ئیتاڵیا و جیهان دادەنرێت، ناوبراو لە رۆژی 27-06-2016 لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆچی دواییکرد.

 

سپێنستەر لە ساڵی 1951 لە یەکەم فیلمی سینەمایی خۆی بەناوی Quo Vadis دەرکەوتووە، دەیان خەڵاتی سینەمایی جیهانی بەدەستهێناوە، دواین دەرکەوتنی رۆڵبینین بووە لە زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی I delitti del cuoco.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە