لانە بە ئینگلیزی دەستی بە گۆرانی كرد

29-01-2016
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن لانە یونس
A+ A-

رووداو- هەولێر

لانە یونس حەسەن، كچە گۆرانیبێژی كورد كە نیشتەجێی سوێدە، یەكەمین گۆرانیی خۆی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوكردەوە.

لانە یونس بە (رووداو)ی راگەیاند "گۆرانییەكەم بەناوی (What is the Score) ەو هیوادارم گەنجانی كوردستانیش بە كارەكانم ئاشنا بن، چونكە من دەمەوێت گەنجانی كوردیش گوێ لە كارە هونەرییەكانم بگرن".



لانە یونس گوتیشی "دەمەوێت هەموو كوردێك هاوكاریم بكات بۆ ئەوەی بتوانم لەم رێگایە بەردەوام بم و خەم و ئازارەكانی گەلی كورد بە زمانی ئینگلیزی بە جیهان بگەیەنم، داوا لە میدیاكانیش دەكەم هاوكارم بن بۆ ئەوەی بەرهەمەكانم بە گەنجانی كوردستان بگەیەنن".



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە