رووداو- ئاژانسەکان
رۆژی یەکشەممە 28-1-2018 خولی 60مین مەڕاسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی لە ئەمریکا پێشكەشکران، کە تێیدا گۆرانیبێژی ستایلی ئار ئاند بی، برونۆ مارس زۆرترین خەڵاتی گرامی بردەوە، کە شەش خەڵات بوو.
ئەم هونەرمەندە خەڵاتی باشترین گۆرانی ساڵ و باشترین ئەلبوومی ساڵی وەرگرت، دوای ئەویش راپەری ناوداری ئەمریکی لامار 5 خەڵاتی وەرگرت.
.jpg)
هەروەها خەڵاتی باشترین گۆرانی دوێت بەخشرایە هەردوو هونەرمەندی ناوداری ئەمریکی ریانەو کیندریک. هونەرمەندی ناوداری کۆلۆمبی شاکیرا خەڵاتی باشترین ئەلبوومی لاتینی وەرگرت.
.jpg)
هەردوو خانمە هونەرمەندی ئەمریکی لەیدی گاگا و کیشا بەیەکەوە، خەڵاتی باشترین ئەداکردن لە گۆرانی لە ستایلی پۆپ وەرگرت.
.jpg)
هونەرمەند ئەلیسا کارا خەڵاتی باشترین هونەرمەندی نوێی وەرگرت، هەروەها گۆرانیبێژی بەریتانی ئید شێران خەڵاتی باشترین گۆرانی سینگل بۆ گۆرانی 'Shape of You' وەرگرت، بەڵام خۆی ئامادەی مەڕاسیمەکە نەبوو.
.jpg)
خەڵاتی باشترین ئەلبوومی میوزیکی کەنتری بەخشرایە هونەرمەند Chris Stapleton ، کە خۆی ئامادەی مەڕاسیمەکە بووە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین خەڵاتی دیکە بەخشرایە هونەرمەندان و ئاوازدانەران.
.jpg)
جل وبەرگی هونەرمەندان لە مەڕاسیمی Grammy دا
لە هەموو فێستیڤاڵ و مەڕاسیمە هونەرییەکانیدا ئەوەی گرنگی زۆری پێ دەدرێت، جل و بەرگی خانمە هونەرمەندە بەشداربووەکانە، بۆیە بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان هەوڵدەدەن لەبەردەم زوومی کامیراکان بەجوانترین شێوە دەربکەون.
.jpg)
لە مەڕاسیمی دابەشكردنی خەڵاتەکانی گرامی، بەشێکی زۆر لە خانمان وەکو پشگیری لە مافەکانی ئافرەتان و دژی دەستدرێژی سێکسی، جلی رەشیان پۆشیبوو، لەگەڵ ئەوەشدا گوڵێکی سپییان لە بەرۆکی خۆیان دابوو.
.jpg)
هەموو ئامادەبووان لەم مەڕاسیمەدا داوایان دەکرد، یەکسانی لە نێوان پیاوان و ئافرەتان بێتەدی، لەگەڵ ئەوەشدا پرسێکی دیکەش لەم مەڕاسیمەدا باسی لێوەکرا، ئەویش هاوکاری کۆچبەران و رەشپێستەکان بوو.
.jpg)
ئەو هونەرمەندانەی لەم مەڕاسیمەدا گۆرانیان پێشكەش کرد
لەچوارچێوەی مەڕاسیمی دابەشكردنی خەڵاتەکانی Grammy لە نیویۆرک، چەند گۆرانیبێژێکی ناودار لەم مەڕاسیمەدا گۆرانیان پێشكەشکرد.
.jpg)
لەسەرەتاشدا گرووپی میوزیکی U2 گۆرانییەکیان بەشێوازی لایڤ بەناوی "Get Out of Your Own Way" پێشکەشکرد.
.jpg)
دواتر هەردوو هونەرمەندانی ناودار ئیلتۆن جۆن و مایلی سایرس ، بەشێوازی دوێت گۆرانییەکیان بەناوی "Tiny Dancer" پێشكەشکرد.
.jpg)
هەر لە مەڕاسیمەکەدا هونەرمەندان ریانە و دیجەی خالید گۆرانییەکیان بەناوی "Wild Thoughts" پێشکەشکرد.
.jpg)
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەشدا خانمە گۆرانیبێژ Kesha لەگەڵ گرووپێک لە گۆرانیبێژان و میوزیکژەنان بە جلی سپی وەکو پاڵپشتییەک بۆ ئافرەتان گۆرانییەکیان بەناوی "Praying" پێشكەشکرد، کە بووە جێگای خۆشحاڵی هەموو ئامادەبووان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ