فێستیڤاڵی شەمێران لە بناری چیای زمناکۆ

30-03-2014
گەرمیان
گەرمیان
A+ A-

رووداو - گەرمیان

ساڵانە لە وەرزی بەهاردا هۆز و عەشیرەتەکانی باشووری کوردستان گردبوونەوە و چالاکی کلتووری ئەنجام دەدەن، ئەمساڵیش دوایین فیستیڤاڵ، دووەمین فیستیڤاڵی هۆزی شەمێران بوو.

خەڵکی پازدە گوندی سەر بەو هۆزە کە دەکەونە بناری چیای زمناکۆ، هەر لە زێدی خۆیان گردبوونەوە و جلوبەرگی فۆلکلۆری و هەڵپەڕکی و دابونەریتی پێشوویان بە نەوەی ئێستایان ئاشناکرد.

دووەمین فیستیڤاڵی شەمێران هەروەها هەڵدانی رەشماڵ و  ئەسپسواری و نمایشی جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی لەخۆگرت.   

15 گوندی بناری چیای زمناكۆ هەموویان لە سەیرانگای شەمێران كۆبوونەوە بۆ سازدانی دووەمین فیستیڤاڵی شەمێران ئامانج لە سازدانی ئەم فێستیڤاڵە بۆ زیندوو هێشتنەوەی كەلتوورو دابونەریتی كۆنی ناوچەكەیانە.

بەشێك لە گەنجەكان خۆشحاڵبوون بەشدارییان كردبوو وەك خۆیان دەڵێن ئەوەی لە رابردوودا بووە ئەوان پێی ئاشنا نەبوون ئەم فێستیڤاڵە كەلتووری ناوچەكەیان پێدەناسێنێ.

دیمەنی رەشماڵەكان، رمبازی، ئەسپسوارەكان و كلاوزەرو جلی كوردی وێنەیەكی جوانیان دەبەخشی، بەشداربووانی فێستسڤاڵەكەش خوازیاربوون لە ساڵەكانی داهاتوودا بەهەمانشێوە ئەنجام بدرێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە