ئیشواریا و هاوسەرەکەی خەڵاتی شیکپۆشترین ئەکتەر وەردەگرن

30-03-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن ئیشواریا رای ئەبیشیک باتچان
A+ A-

رووداو – ئاژانسەکان

ئیشواریا رای، ئەستێرە و ئەکتەری بۆڵیوود و شاجوانی پێشووی هیندستان، لە رێورەسمێکی تایبەتدا لە شاری مۆمبای لە وڵاتی هیندستاندا، خۆی و هاوسەرەکەی ئەبیشیک باتچان، خەڵاتی شیکپۆشترین ئەکتەریان پێبەخشرا.


ئیشواریا رای و ئابیشیک باتچان، کە دوو ئەستێرەی دیاری سینەمای هۆڵیوودن، خەڵاتی شیکپۆشترین هاوسەریان پێبەخشرا، ئەمەش لە کاتی ئامادەبوونیان لە ئاهەنگی کۆتایی فێستیڤاڵی ساڵانەی دەرکەوتنی ئەکتەرانی بۆڵیوود، کە ساڵانە دەزگای هیندوستان تایمز رێکیدەخات.

ئیشواریا رای، شاجوانی هیندستان و شاجوانی جیهان، بە کراسێکی رەشی درێژ لەم ئاهەنگە دەرکەوت، میدیاکانیش باس لەوە دەکەن، ناوبراو  ئێستا خەریکی وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی جازبا-یە، کە تیایدا رۆڵی پارێزەرێک دەبینێت.

دەرکەوتنی ئەم دوو ئەکتەرە بەیەکەوە لە فێستیڤاڵەکە، سەرجەم ئەو هەواڵانەی کاڵکردەوە، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە بارەی پەیوەندی سۆزداری ئیشواریا و هاوسەرەکەی بڵاودەکرایەوە  دەگوترا "  ئەم دوو ئەستێرەیە ناکۆکی کەوتۆتە نێوانیان و ئەگەری هەیە لەیەکتر جیاببنەوە".

هۆکارەکانیش وەکو لە میدیاکان باسیان لێوە دەکرا "بەهۆی باتشان-ی هاوسەری ئیشواریا بوو چونکە ئەو، رازی نەبوو ژنەکەی لەم فیلمە سینەماییە نوێیەدا رۆڵی ژنە پارێزەرێک ببینێت".
















کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە