لە پۆڵەندا پێشوازی لە هونەری 14 ژنی کورد دەکرێت

30-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری ئۆسترۆڤ مازۆڤێچکی لە پۆڵەندا، پێشانگایەکی شێوەکاری بە ناوی "Ego Sum" بۆ بەرهەمی ژمارەیەک خانمە هونەرمەندی کورد کرایەوە. چالاکییەکە وەک مانیفێستێک بۆ ئازادی، ناسنامە و بوێریی ژنانی کورد ناسێندراوە.
 
لە رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگاکەدا، هوبێرت بێتلێیڤسکی، سەرۆکی شارەوانیی ئۆسترۆڤ مازۆڤێچکی، ئامادەبوو و لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "مێژووی کورد هاوشێوەی مێژووی پۆڵەندییەکانە لە تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی" و جەختی لە رۆڵی کولتوور لە پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی کردەوە.
 
هەر لە رێوڕەسمێکەدا زیاد رەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا، رایگەیاند، ئەم تابلۆیانە تەنیا کاری هونەری نین، بەڵکو "دەنگی بەهێزی ژنانن کە لە پێناوی یەکسانی و ئازادیدا تێدەکۆشن" و بەرەنگاری ئەو کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییانە دەبنەوە کە رووبەڕوویان دەبێتەوە.
 
لە پێشانگاکەدا، بەرهەمی 14 خانمە هونەرمەندی کورد نمایشکران. واچلاڤ كوچما، رێکخەری چالاکییەکە لەبارەی بەرهەمەکانەوە گوتی: "هونەرەکەیان بێدەنگی نییە، بەڵکو هاوارێکە بۆ ئازادی و شکۆ."
 

میلۆسلاوا سكۆچێك، بەڕێوەبەری دامەزراوەی هونەریی "MDK"، رایگەیاند، "ئیلهام لە ئەزموونی خانمانی کورد وەردەگرم کە لە پێناوی مافە رەواکانیان دەجەنگن. ئەم پیشانگەیە مانیفێستێکی هونەریی بوونی مێینە و ئازادی و شوناسە."
 

لە بەشێکی دیکەی چالاکییەکەدا، هونەرمەند رێزان بێتولا باسی لە ئەزموونی هونەریی خۆی کرد و ئاراد ئیمامغوولی، ژەنیاری کورد، بە دەف و تەمبوور بڕگەیەکی میوزیکی پێشکێشکرد.
 

لە پێشانگەکەدا بەرهەمی هونەرمەندان بەیاد فەقی ئەمین، ئیمان زۆزان ، فاتیمە بەرزنجی، هیرۆ شێخە، پەری ئازاد، ریزان بێتولا، رۆژگار مەحموود مستەفا، شادی مەحموودزادە ، شان فەیسەڵ، شریڤان سەعید جەرجیس، سنوور، سۆنیا سەعید، سوزیار سالار و تارا عەبدوڵڵا نمایشكران.
 

پێشانگاکە لە 24ـی تەممووزی 2025 لەژێر چاودێریی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا و بە سپۆنسەریی گەلەری "ZR" و سەنتەری کوردستان بۆ هونەر و رۆشنبیری کرایەوە و تاوەکو ئەیلوولی داهاتوو بەردەوام دەبێت. لە کۆتاییدا، سەرۆکی شارەوانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە رێکخەرانی چالاکییەکە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڵگەفیلمی خولەپیزە

خولەپیزە چۆن ژیا و چۆن گیانی لەدەستدا؟

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 70 ساڵ بەسەر رووداوەکاندا، بەڵگەفیلمێکی نوێی تۆڕی میدیایی رووداو، وردەکاریی ژیان و بەسەرهاتی مەحموود محەممەد، ناسراو بە خولەپیزە و هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە کە لە چلەکانی سەدەی رابردوودا دژی حکومەتی پاشایەتیی عێراق چەکیان هەڵگرت.