دلبەر جزیری نیگەرانە

30-12-2015
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن دلبەر جزیری کچە گۆرانیبێژی کورد
A+ A-

رووداو- هەولێر

دلبەر جزیری، کچە گۆرانیبێژی کورد، لە بەرپرسانی هونەری هەرێمی کوردستان نیگەرانە و دەڵێت بۆچی بۆ بەشێک هونەرمەند پارە هەیە، بەڵام بۆ ئێمە دەڵێن پارەو هاوکاری نییە.



دلبەر جزیری لەبارەی دواین کاری هونەری بە رووداوی راگەیاند "هەموو کارەکانم ئامادەن بۆ بڵاوکردنەوە، بەڵام هیچ لایەنێک نییە هاوکاریم بکات بۆ ئەوەی بڵاویان بکەمەوە، داوا لە هەر کەسێک دەکەین دەڵێن پارەمان نییە، بەڵام دەبینین رۆژانە هاوکاری هونەرمەندی دیکە دەکرێت، ئەی باشە بۆچ بۆ ئەوان پارە هەیە بۆ من نییە".



دلبەر گوتیشی "ئێستا چەند گۆرانییەکم تۆمارکردووە، بەڵام دەمەوێت کلیپی بۆ بکەین، هەموو کارەکانی ئامادەبووە، تەنیا پێویستمان بە سپۆنسەرە، من نامەوێت بۆ خۆم پارە لەکەس وەربگرم، تەنیا دەمەوێت کلیپەکەم بۆ بەرهەمبێنن، لەبەر ئەوەی من لە ئەوروپا ئێش دەکەم ناتوانم خەرجی کلیپەکە لە ئەستۆ بگرم، بەڵام کەس خۆی ناکاتە خاوەن".













کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە