فینلەندا.. كیمیا، فیزیا و بیركاری لە سیستمی خوێندن ناهیڵرێت

31-03-2015
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن خوێندن فینلەندا
A+ A-

رووداو - RT
 
فینلەندا، بەیەكێك لە وڵاتە هەرە پێشكەوتووەكان دادەندرێت لە بواری پەروەردە و فێركردندا و بەنیازیشە گۆڕانكاری ریشەیی لە سیستمی خوێندنەکەی بكات.

بڕیارە دوای پێنج ساڵی دیكیە و لە ساڵی 2020 خوێندكارانی ئەو وڵاتە چیدیكە وانەی سەربەخۆی: بیركاری، فیزیا و كیمیایان پێنەگوترێتەوە، بەڵكو وانەی گشتی بخوێنن، واتا بۆنمونە خوێندكارەكان بابەتێک لەسەر یەکێتی ئەوروپا دەخوێنن، دەبێت ئەو بابەتە گشتگیربێت و مامۆستاکە: زمان، ئابووری، مێژوو و جوگرافیای خەڵكی ئەو شوێنەیان پێ بڵێت، نەوەک وانەی سەربەخۆی مێژوو یان جوگرافیا.

بەرپرسانی فینلەندا پێیان وایە "دەبێت خوێندكاران ئامادەبن بۆئەوەی ببنە هاونیشتیمانی" و
باسی ئەوە دەكەن "ئێستا كۆمپویتەر شوێنی هەندێك لە كارمەندانی گرتووەتەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی دەوڵەت پارەیەكی زۆری لە گوتنەوەی وانەی بیركاری بە خوێندكاران خەرج کردووە و پێویست بە گوتنەوەی ئەم وانەیە ناکات لە کاتێکدا کۆمپیتەر دەتوانێت ئاسانتر ئەم کارە بکات" بۆیە لەگەڵ ئەوەدان " پێویستە پرۆسەی فێركردن گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی تێدا بكرێت، كە لەگەڵ ژیانی ئەم سەردەمەدا بگونجێت".

هەرچەندە هەندێك كەس ئەم پلانە نوێیەی پكومەتی فینلەندایان پێ باشە، بەڵام بەشێك لەو مامۆستایانەی بە درێژایی ماوەی مامۆستایەتییان وانەی سەربەخۆیان گوتووەتەوە، لە دژی گۆڕنكارییەكانن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە