رووداو- هەولێر
وا بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا، خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی ئوردونی دیانا كەرەزۆن گۆرانییەك بە زمانی كوردی بڵاوبكاتەوە.
هەڵكەوت زاهیر، ئاوازدانەری كورد، بە (رووداو)ی راگەیاند "لە نوێترین پڕۆژەی هونەریی خۆمدا گۆرانییەكم بۆ هونەرمەندی ئوردونی دیانا كەرەزۆن ئامادە كردووە كە بە كوردی دەیڵێت".
هەڵكەوت زاهیر گوتیشی "گۆرانییەكە لە تێكست و ئاوازی خۆمە. ئێستا كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ دەكرێت، لە ئایندەیەكی نزیكدا كلیپی بۆ دەكرێت و لە تەواوی كەناڵە كوردی و عەرەبییەكانیش بڵاودەكرێتەوە".
دیانا كەرەزۆن، ساڵی 1983 لە كوەیت لە باوكێكی فەلەستینی و دایكێكی كوردی خەڵكی رۆژاڤا لەدایك بووە و بەڵام لە ئوردون ژیاوە. سوپەرستاری یەكەم پێشبڕكێی بەرنامەی دەنگخۆشی بوو لە ساڵی 2003 و خاوەنی دەیان كلیپی گۆرانییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ