نەوال زوغبی گەیشتە هەولێر و ئاهەنگی سەری ساڵ ساز دەكات

31-12-2013
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە ، خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی نەوال زوغبی گەیشتە هەولێری پایتەخت. خانمە گۆرانیبێژ لەسەر ئەركی كۆمپانیای ئۆكرای لوبنانییەوە هاتووە، بە مەبەستی سازكردنی ئاهەنگی سەری ساڵ لە هەولێر.

نەوال زوغبی كە دوێنێ ئێوارە گەیشتە هەولێر، لە یەكەم لێدوانیدا رایگەیاند: خۆشحاڵم بە گەیشتنم بە هەولێر، لە دوورەوە زۆر گوێبیست بووم كە شارێكی پێشكەوتووە. زیاتریش ئەوە هانیدام كە پێشتر زۆر لە هونەرمەندە لوبنانییەكان هاتوون بۆ ئێرە. بەو هیوایەم كە بتوانم دڵی ئامادەبووانی ئاهەنگەكە خۆش بكەم و هەموومان بە یەكەوە ماڵئاوایی لە ساڵی 2013 بكەین و بە هیوایەكی زۆریشەوە روو لە ساڵی نوێ بكەین.

ئەمشەو نەوال زوغبی شانبەشانی گۆرانیبێژی لوبنانی ئیوان، ئاهەنگەكە لە هۆڵی حدیاب لە عەینكاوە ساز دەكات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە