رووداو دیجیتاڵ
شەوی شەممە، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی 82ـەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنس بەڕێوەچوو.
21 فیلم رکابەری سەرەکی بوون و خەڵاتی باشترین فیلم کە شێری زێڕینە، بەخشرایە فیلمی "Father Mother Sister Brother". هەروەها شێری زیوین بەخشرایە فیلمی "The Voice of Hind Rajab"
لیژنەی دادوەران بە سەرۆکایەتیی دەرهێنەری ئەمریکی ئەلێکساندەر پێین، براوەکانی دیکەی بەمشێوەیە دیاریکرد:
شێری زێڕین بۆ باشترین فیلم: "Father Mother Sister Brother" لە دەرهێنانی جیم جارموش (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا).
خەڵاتی شێری زیوینی گەورەی لیژنەی دادوەران: "The Voice of Hind Rajab" لە دەرهێنانی کەوسەر بن هەنیە (تونس).
خەڵاتی شێری زیوین بۆ باشترین دەرهێنەر: بێنی سەفدی بۆ فیلمی "The Smashing Machine" (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا).
خەڵاتی جامی ڤۆڵپی بۆ باشترین ئەکتەری ژن: شین ژیلەی بۆ فیلمی "The Sun Rises on Us All" لە دەرهێنانی کای شانگجون (چین).
خەڵاتی جامی ڤۆڵپی بۆ باشترین ئەکتەری پیاو: تۆنی سێرڤیلۆ بۆ فیلمی "La Grazia" لە دەرهێنانی پاولۆ سۆرێنتینۆ (ئیتاڵیا).
خەڵاتی باشترین سیناریۆ: A pied d'oeuvre" ("At Work") لە نووسینی ڤالێری دۆنزێلی (فەرەنسا).
خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەران: "Sotto le Nuvole" ("Below the Clouds") لە دەرهێنانی جیانفرانکۆ رۆسی (ئیتاڵیا).
خەڵاتی مارچێلۆ ماسترۆیانی بۆ باشترین ئەکتەری گەنج (ژن یان پیاو): لونا وێدلەر لە فیلمی "Silent Friend" لە دەرهێنانی ئیلدیکۆ ئێنیێدی (سویسرا).