گالەری

15-09-2025
21 Photos
وێنە: AFP 
 
لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێمی ئەمساڵدا لە لۆس ئەنجلس، زنجیرە کۆمیدییەکەی (ئەپڵ تیڤی پڵەس) بە ناوی "The Studio"  مێژووی تۆمارکرد، ریکۆردی شکاند و 13 خەڵاتی بەدەستهێنا، کە زۆرترین ژمارەیە بۆ زنجیرەیەکی کۆمیدی لە مێژوودا.
 
سێس رۆگن، هاوبەشی بەرهەمهێنان و ئەستێرەی زنجیرەکە، چوار خەڵاتی بەدەستهێنان، بۆ باشترین ئەکتەر، نووسین و دەرهێنان. بەمەش ژمارەی پێوانەیی زۆرترین خەڵاتی تاکەکەسی لە یەک شەوەدا یەکسانکردەوە.
 
زنجیرەی "Adolescence" "ئەدۆڵسێنس"ـی نێتفلیکس یەکێکی دیکە بوو لە براوە گەورەکانی کەرنەڤاڵەکە و هەشت خەڵاتی بردنەوە، لەنێویاندا باشترین زنجیرەی سنووردار. ستیڤن گراهام خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا، لە کاتێکدا ئۆین کوپەری تەمەن 19 ساڵ بە وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشت بووە گەنجترین براوەی رەگەزی نێر لە مێژووی ئێمیدا.
 
لە بەشی درامادا، زنجیرەی "The Pitt"ـی HBO بووە براوەی خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامی. ئەستێرەکەی، نۆوا وایلی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت، هاوکات کاسرین لاناسا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی بەدەستهێنا. لە لایەکی دیکەوە، بریت لۆوەر و ترامێڵ تیڵمانی ئەکتەرانی زنجیرەی "Severance" بە بردنەوەی خەڵاتەکانیان مێژوویان تۆمارکرد.