هونەرمەندێکی گەنج لە هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

22-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

هونەرمەندێکی گەنج بە ناوی هێمن، کە کوڕی هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 
کەسێکی ئاگادار لە رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هێمن بە هۆکارێکی نادیار خۆی کوشتووە".
 
هاوکات فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاک هێمن خۆشی هونەرمەند بوو، دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان بەشی شانۆ بوو".
 
بڕیارە هەر ئەمڕۆ پرسەی هێمن هیوا سوعاد لە مزگەوتی سەواف لە هەولێر بەڕێوەببرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.