
سەرەتا لە رۆژانی کۆتایی ساڵی 2023، لە شاری دانهاک لە هۆڵەندا دەست بە وێنەگرتنی ئەم بەڵگەفیلمە کراوە، پاشان لە مانگی ئاداری 2024 دا میخێل هێگەنەر بۆ تۆمارکردن و تەواوکاری بەڵگەفیلمەکە سەردانی کوردستانی کرد و بەشێک لەو ناوچانەی کە پێشتر هەواڵ و دۆخی کورد و کوردستان و شۆڕشەکەی بە جیهان دەگەیاند بەسەرکردەوە.
میخێل یەکێک لەو کەسانەیە زۆر شوێنی کوردستان لە قۆناخ و لە رۆژگاری جیاوازدا گەڕاوە، وێنەی گرتووە و گوتار و کتێبی سەبارەت بە کوردستان و دۆخی ئەوکاتی کورد نووسیوە.
ئەم بەڵگەفیلمە بریتییە لە بیرەوەری و وێنەکانی ئەو رۆژنامەڤانە و، دیمەن و تۆمارەکانی هۆڵەندا و گەشتێکی درێژ بە هەندێ ناوچە و شوێنی کوردستاندا.
بەرهەمی ساڵی 2025
پرۆدیوسەر و دەرهێنەر: سیروان رەحیم
مۆنتاژ: دیار مەرجان