لە گوندی دێرگوزی سەر بە شاری مێردین، دەنگێک دەبیسترێت کە تێکەڵەیەکە لە ئازار، خۆشی و مێژووی ناوچەکە. ئەواش شاخەلەم، ژنە دەنگبێژێکی ناسراوە کە زیاتر لە 50 ساڵە چیرۆکی ژیانی خۆی و دەوروبەری لە گۆرانییەکانیدا دەڵێتەوە. ئەو کە لە تەمەنی 13 ساڵییەوە دەستی بە دەنگبێژی کردووە، هونەرەکەی بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی مێردین.
ئەواش بە دەنگێکی پڕ لە سۆزەوە باس لە یادگارییەکانی رابردوو دەکات، بەتایبەت چیرۆکی مارەیییەکەی کە لەو کاتەدا بە 13 لیرەی زێڕ مارە کراوە. ئەو دەڵێت: "لەو کاتەوەی منداڵ بووم، گۆرانی لای من هەموو شتێک بووە، لە کاتی کارکردن لە باخ، لە ئاهەنگ و شایییەکاندا، دەنگم هەمیشە هاوڕێم بووە." ئەواش توانیویەتی لەڕێگەی هونەرەکەیەوە، کولتووری دەنگبێژیی ژنان لە ناوچەکەدا بە زیندوویی بهێڵێتەوە.
محەممەد ساڵح، هاوژینی ئەواش، گەورەترین پاڵپشتی بووە. ئەوان پێکەوە ژیانێکی پڕ لە وەفاداری و هونەریان لەنێو سرووشتی جوانی مێردیندا بونیاد ناوە. ئەواش ئێستاش لەنێو باخەکەیدا، کاتێک خەریکی کارە، بە دەنگە بەرز و زوڵاڵەکەی گۆرانی دەڵێت و یادگارییەکانی باوباپیران دەگەیەنێتە نەوەی نوێ