کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژنێک لە شەقڵاوە 50 ساڵە سرکەی سێو دروست دەکات

ژنێک لە شەقڵاوە 50 ساڵە سرکەی سێو دروست دەکات

فیچەرەکان08/07/2026

ژنێک لە شەقڵاوە 50 ساڵە سرکەی سێو دروست دەکات

لە شەقڵاوە، ژنێکی دەستڕەنگین چیرۆکێکی سەرکەوتنی نووسیوەتەوە. ئەو زیاتر لە نیو سەدەیە خەریکی دروستکردنی سرکەی سێوە و ئێستا بەرهەمەکەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بڕیوە. خانزاد مام وسوو، تەمەنی 70 ساڵە و دایکی شەش منداڵە. ئەو کاتەی تەمەنی تەنیا 14 ساڵ بوو، لەلایەن دایکییەوە فێری دروستکردنی سرکە، نانەقەیسی و ترشیات بووە. خانزاد، ئێستا زۆربەی کاتی خۆی بۆ دروستکردنی سرکەی سێو تەرخان کردووە. ئەو باس لە نهێنیی کارەکەی دەکات و دەڵێت: "سێوی ناوخۆ بەکاردێنم، چونکە پڕ ئاو و بەتامە. ساڵانە باخەکان دەکڕینەوە و سێوەکان بە کرێکار دەڕنین و دەیانهێنینە ئێرە." ئێستا بەرهەمی سروشتیی خانزاد لە شەقڵاوە بووەتە براندێکی دیار. بەرهەمەکانی لە زۆربەی مارکێتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا دەبینرێن. کڕیارەکان تەنیا بۆ تامەکەی نایکڕن، بەڵکو وەک دەرمانێک بۆ چارەسەریی چەوریی سەر جگەر، پەستانی خوێن و شەکرە بەکاری دەهێنن. خانزاد دەڵێت، سێوی ئێرانی و تورکی بۆ سرکە بەکەڵک نایەن، چونکە لە ساردکەرەوەدا وشک دەبن، هەروەها سرکەی هاوردەکراو بەهۆی ماددەی کیمیاییەوە تامیان سروشتی نییە. لەسەر هەر شووشەیەکی سرکە، وێنەی خانزاد وەک لۆگۆ دانراوە. ئەو دەڵێت، مەبەستی لەمە ئەوەیە کڕیارەکان بزانن ئەوە بەرهەمی ڕەسەنی ئەوە و متمانەی پێ بکەن. ئەم ژنە تەنیا بژێویی خێزانەکەی خۆی دابین نەکردووە، بەڵکو لە ڕێگەی کارەکەیەوە دەرفەتی کاری بۆ دەیان خێزانی دیکەش ڕەخساندووە و بووەتە نموونەی ژنێکی سەرکەوتووی خاوەنکار.