کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خاوەنی کتێبخانەی رەوشەن: مانگانە ملیۆنێک دینار زیان دەکەم، بەڵام بەردەوامم

خاوەنی کتێبخانەی رەوشەن: مانگانە ملیۆنێک دینار زیان دەکەم، بەڵام بەردەوامم

فیچەرەکان22/07/2026

خاوەنی کتێبخانەی رەوشەن: مانگانە ملیۆنێک دینار زیان دەکەم، بەڵام بەردەوامم

لە ژێرزەمینێکی ناوچەی دارەسوتاوەکەی سلێمانی، کتێبخانەی "رەوشەن" دوای 44 ساڵ کارکردن، بووەتە خەزێنەیەکی مێژوویی و هەزاران کتێبی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی لەخۆدەگرێت. مەلا حەسەن مەروێی، خاوەنی کتێبخانەی رەوشەن، ژیانی خۆی تەرخانکردووە بۆ کتێب و سەبارەت بە دەستپێکی کارەکەی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ساڵی 1979 بە کۆڵەپشت کتێبم دەبرد بۆ ئێران و دەمفرۆشت. دواتر لە 1982 کتێبخانەیەکم لە قەڵاچوالان دانا، تاوەکو دواجار گواستمەوە بۆ سلێمانی و لێرە بەردەوام بووم." سەرەڕای ئەو مێژووە دوور و درێژە، کتێبخانەکە نزیکەی 13 ساڵە بازاڕی کز بووە و فرۆشی زۆر کەمیکردووە. مەلا حەسەن دەڵێت، عەشقەکەی بۆ کتێب وایکردووە بەردەوام بێت لە پاراستنی ئەو بەڵگەنامە و کتێبە دەگمەنانەی کە لە هیچ شوێنێکی دیکە دەستناکەون. مەلا حەسەن، باس لە زیانە داراییەکانی دەکات و دەڵێت: "کتێبفرۆشتن زۆر کەمیکردووە، ساڵانێکە تەنانەت لە زیاندام. مانگانە نزیکەی یەک ملیۆن دینار زیان دەکەم، بەڵام هەر بەردەوامم." تەها توەسپێی، مامۆستایەکی ئایینییە و یەکێکە لە کڕیارە بەردەوامەکانی کتێبخانەکە، ئێرە بە گەنجینەیەکی دەوڵەمەند دەزانێت و دەڵێت: "ئەمە کتێبخانەیەکی تەواوە، چونکە هەموو جۆرە سەرچاوەیەکی تێدا دەستدەکەوێت." لە سوچێکی کتێبخانەکەدا، ژمارەیەک کتێبی دەگمەن و مێژوویی هەن کە مێژووی چاپکردنی هەندێکیان بۆ زیاتر لە 150 ساڵ لەمەوبەر لە ئیستەنبووڵ دەگەڕێتەوە. مەلا حەسەن لەسەری نووسیون "بۆ فرۆشتن نین" و دەڵێت: "ئەم کتێبانە لە ئیستەنبووڵ چاپکراون، دڵم نایەت بیانفرۆشم و هەر بۆ جوانی دامناون." بە گوتەی مەلا حەسەن، ئێستا جۆری خوێنەر گۆڕاوە و مامۆستایانی زانکۆ، فەرمانبەران و دادوەران کەمتر روو لە کتێب دەکەن. ئەو دەڵێت: "کتێب هەیە 15 ساڵە کەس دەستی لێنەداوە. ئێستا زیاتر کتێبی ئایینی دەفرۆشرێن، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک گەنج هەن کە هێشتا حەزیان لە خوێندنەوەی رۆمان و چیرۆکە." هەرچەندە کتێبخانەی رەوشەن لە رووی داراییەوە بارگرانییەکی زۆرە بۆ خاوەنەکەی، بەڵام مەلا حەسەن نایەوێت چراکەی بکوژێتەوە و وەسیەتی بۆ کوڕ و کچەکانی کردووە کە دوای خۆی، ئەو ئەمانەتە مێژووییە بپارێزن.