کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆما مێردین؛ دەنگی رەسەنی میوزیکی کوردی لە کازاخستان

کۆما مێردین؛ دەنگی رەسەنی میوزیکی کوردی لە کازاخستان

فیچەرەکان25/08/2026

کۆما مێردین؛ دەنگی رەسەنی میوزیکی کوردی لە کازاخستان

لە نێو رەوەندی کوردی لە وڵاتان ، بارگرانی و ئەرکی سەرەکیی پاراستنی کلتوور و نەریتە نەتەوەییەکان لە ئەستۆی گرووپە هونەرییەکانە. لە کازاخستان، گرووپی 'کۆما مێردین' یەکێکە لە دیارترین ئەو تیپە هونەرییانەی کە ماوەی 10 ساڵە پێشەوایەتیی کۆنسێرت، ئاهەنگ و چالاکییە کلتوورییەکانی کوردی ئەو وڵاتە و تەواوی ئاسیای نێوەڕاست دەکات.
تورمیشخان، گۆرانیبێژی سەرەکیی گرووپی کۆما مێردین، سەبارەت بە دامەزراندنی گرووپەکە بە رووداوی گوت: "پێشتر لە گرووپی کوردستان کارمان دەکرد، دواتر بڕیارمان دا گرووپێک بە ناوی 'مێردین' دابمەزرێنین، چونکە مێردین شارێکی دێرین و ئازیزی دڵمانە. ئێمە لە ئاهەنگەکانی بووک گواستنەوە، خەنەبەندان و هەڵپەڕکێدا گۆرانیی رەسەن و فۆلکلۆری  کوردی دەچڕین."
کامەران لەزگیێڤ، ژەنیاری ئۆرگ لە گرووپەکە، دەڵێت: "باپیرم و باوکم میوزیکژەن بوون و هونەر لە نێو خوێنماندایە. هەرچەندە لە تاراوگە گەورە بووم و زمانی کوردیی ئاخاوتنم تا رادەیەک لاوازە، بەڵام هەموو گۆرانییەکان بە کوردییەکی پەتی و لە دڵەوە پێشکەش دەکەم."
کازاخستان وڵاتێکی فرەنەتەوەیە؛ بۆیە کۆما مێردین بە زمانەکانی کازاخی، تورکی، ئازەری و رووسیش گۆرانی دەڵێن، بەڵام سەنگ و ئامانجی سەرەکییان زیندووڕاگرتنی ئاوازی کوردییە. رۆمی مێگایڤ، پێشکەشکاری ئاهەنگەکان لە کازاخستان، دەڵێت: "کوردی ئێرە دڵخۆشن کاتێک بانگهێشتمان دەکەن، چونکە دەیانەوێت شاییەکانیان بە زمان و کلتووری باوباپیرانیان بێت." گەورەترین خەون و ئاواتی ئەندامانی کۆما مێردین ئەوەیە رۆژێک لە رۆژان بتوانن لە شارەکانی کوردستانیش گۆرانی بڵێن و ئاهەنگی نەتەوەیی بگێڕن.