کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چیرۆکی بەڕازیلییەکانی کوردستان

چیرۆکی بەڕازیلییەکانی کوردستان

گەڕانەوە03/09/2026

چیرۆکی بەڕازیلییەکانی کوردستان

دەربارە

کەڤین حوسێن

رووداو - هەولێر

 

بینینی ئۆتۆمبێلی "بەرازیلی" فۆڵکسواگن لەسەر شەقامەکانی هەولێر و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، بەشێكە لە یادەوەرییەکانی ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکان بۆ خەڵكی هەرێمی کوردستان. سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە 40 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانیاندا تێپەڕیوە، هێشتا هۆگران و ئارەزوومەندانی ئەم ئۆتۆمبێلە کلاسیکە ماون و هەندێکیان وەک هێمایەکی زیندووی مێژووی شارەکانیان سەیری دەکەن.
ئۆتۆمبێلی بەرازیلی لە سەردەمی خۆیدا یەکێک بوو لە خواستەکانی زۆربەی خێزانەکانی کوردستان.  ئێستا تەنانەت ئەو گەنجانەی لە سەردەمی باو بوونی ئەو ئۆتۆمبێلەدا لەدایک نەبوون، بوونەتە هۆگری.
هەڤاڵ قاسم، گەنجێکی تەمەن 29 ساڵانە دەڵێت، "تەمەنم شەش ساڵ بوو کاتێک لە رێگەی براکەمەوە فێری لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بەرازیلی بووم. لە ساڵی 2016ـەوە بەردەوام ئەم ئۆتۆمبێلەم پێبووە. ئارەزووی دەنگی تایبەتی ئێکزۆزەکەی دەکەم، ئۆتۆمبێلێکی پتەو و کلاسیکە و ناتوانم دەستبەرداری ببم."
زرار محەممەد،  فیتەرە و خاوەنی بەرازیلییەکی مۆدێلی 1985ـە، دەڵێت "ئەم ئۆتۆمبێلەم لە هەموو ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پێخۆشترە. بۆ کاری رۆژانەم بەکاریدەهێنم و بۆ هەموو شوێنێک پێیدەچم و هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەکردووم."
نەریمان بەرازیلی کۆکەرەوەی خاوەن و ئارەزوومەندانی ئۆتۆمبێلی بەرازیلی لە هەرێمی کوردستان
نەریمان حوسێن، بە نەریمان بەرازیلی  ناسراوە و وەستایەکی شارەزای چاککردنەوەی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلەیە، توانیویەتی خاوەنەکانیان لە گرووپێکی تایبەتدا کۆبکاتەوە.
نەریمان حوسێن، بە رووداوی گوت، "من سەرپەرشتیی گرووپێک دەکەم کە لە 55 ئۆتۆمبێلی بەرازیلی پێکدێت لە شارەکانی هەولێر، بەغدا، کەرکووک و مووسڵ. بەرازیلی ئۆتۆمبێلێکی زۆر خۆڕاگرە؛ لە سەردەمی قاچاخچێتی و شۆڕشی کوردیدا خزمەتێکی زۆری کردووە، بەتایبەتی رەنگە سوورەکەی کە بووەتە سیمبولی ئەو سەردەمە."