کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کچە دیجەییەکی کوردی ئێزدی ئاوازی کوردی و میوزیکهاوس ئاوێتە دەکات

کچە دیجەییەکی کوردی ئێزدی ئاوازی کوردی و میوزیکهاوس ئاوێتە دەکات

گەڕانەوە15/09/2026

کچە دیجەییەکی کوردی ئێزدی ئاوازی کوردی و میوزیکهاوس ئاوێتە دەکات

دەربارە

بە تێکەڵکردنی ریتمی خێرای هاوس میوزیک لەگەڵ ئاوازە رەسەنەکانی دەنگبێژی و فۆلکلۆری کوردی، "تۆلین تەکال" جیهانێکی نوێ لە میوزیک دەخوڵقێنێت. تۆلین، کچە دیجەی و مۆدێلی کوردی ئێزدییە و لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە؛ ئەو لە رێگەی ستایلە تایبەتەکەیەوە توانیویەتی دەنگە کۆنەکانی مێژووی کورد بخاتە نێو  ئاهەنگ و فێستیڤاڵە جیهانییەکان و هەوادارێکی زۆر لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە.
تۆلین تەکال، تەمەنی 34 ساڵە و لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و گەورە بووە. لە تەمەنی 20 ساڵییەوە دەستی بە کاری دیجەی کردووە،.
تۆلین سەبارەت بە دەستپێکی کارەکەی دەڵێت: "کاتێک گەنجتر بووم، لە میوزیکی ئەلیکترۆنیی نێودەوڵەتیدا دەنگی زمان و نەتەوەکانی دیکەم دەبیست، بەڵام جێگەی میوزیکی کوردی بەتاڵ بوو، هەروەها ژنانی دیجەی کوردیش زۆر کەم بوون. بۆیە بڕیارم دا خۆم دەست پێبکەم و بەرهەمەکانم لە ئەڵمانیا دروست بکەم. کاتێک هاتمە باشووری کوردستان و لە کۆنسێرتەکاندا  پێشوازیم لێکرا و کارەکانمیان بەدڵ بوو، وزەیەکی زۆرم وەرگرت بۆ ئەوەی بەردەوام بم."
تایبەتمەندیی سەرەکیی کارەکانی تۆلین لەوەدایە کە سنوورە جوگرافی و زاراوەییەکانی کوردستان دەبەزێنێت؛ ئەو بە شێوەیەکی هونەرییانە ئاوازە سۆرانییەکان لەگەڵ شێوازی کرمانجی و دەنگی دەنگبێژەکان ئاوێتەی تەکنیکی سەردەمیانەی ئەلیکترۆنی دەکات و بەرگێکی تازە بەو شاکارانە دەبەخشێت کە دەیان ساڵە لە یادەوەریی خەڵکدا ماونەتەوە.
تۆلین لەبارەی چۆنیەتیی کارکردنی دەڵێت: "میوزیکی من هەم سۆرانی و هەم کرمانجی لەخۆدەگرێت، دەنگبێژی و هەڵپەڕکێ لەگەڵ هاوس میوزیک تێکەڵ دەکەم. لە بەرلین لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ئەڵمانی و کورد کار دەکەم تاوەکو بەرهەمێکی تەواو هاوچەرخ و ناوازە دروست بکەین کە هەم گەنجانی کورد و هەم گوێگرانی بیانی چێژی لێ ببینن."
ئامانجی گەورەی ئەم کچە هونەرمەندە ئەوەیە کە میوزیکی کوردی لە چوارچێوەی ناوچەیی دەرباز بکات و لە گەورەترین کلەپ و فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا بیژەنێت.
تۆلین تەکال جەخت لەوە دەکاتەوە: "ئاوازی رەسەن هەرگیز کۆن نابێت ئەگەر بە رۆحێکی گەنجانە و داهێنەرانەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت