کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بنکەی ژین 22 ساڵە بەڵگەنامە و دەستنووسەکان دەپارێزێت

بنکەی ژین 22 ساڵە بەڵگەنامە و دەستنووسەکان دەپارێزێت

گەڕانەوە30/09/2026

بنکەی ژین 22 ساڵە بەڵگەنامە و دەستنووسەکان دەپارێزێت

دەربارە


لە ژوورێکی بێدەنگ و پڕ لە وردەکاری لە شاری سلێمانی، چەندین کچ و ژنی پسپۆڕ دەبینیت بە بەرگی سپیی تاقیگەیی و دەستکێشەوە، بە فڵچەی نەرم و ماددەی کیمیایی تایبەتەوە لەسەر لاپەڕەی دەستنووسە زەردهەڵگەڕاوەکان چەماونەتەوە. ئەمە تاقیگەیەکی پزیشکیی ئاسایی نییە، بەڵکو بەشی "مشتوماڵدانی دەستنووسەکانە" لە بنکەی ژین؛ ئەو شوێنەی رۆژانە دەستنووس و بەڵگەنامە دێرینەکانی کوردی تێدا لە رزین و لەناوچوون رزگار دەکرێن.
سدیق ساڵح، جێگری بەڕێوەبەری بنکەی ژین، کە زیاتر لە 22 ساڵە خەریکی کۆکردنەوە و پاراستنی کەرەستە رۆشنبیری و مێژووییەکانی کوردن، لەبارەی گرنگیی ئەم بەشەوە دەڵێت: "چۆن مرۆڤ نەخۆش دەکەوێت، کاخەزیش نەخۆش دەکەوێت؛ بۆیە ئێمە بەشی مشتوماڵدانمان وەک یەکێک لە بەشە سەرەکی و گرنگەکان دامەزراند."
بەهۆی نەبوونی ئەرشیڤ و کتێبخانەی نیشتمانی لە مێژووی کورددا، زۆربەی دەستنووسە مێژووییەکان بۆ ماوەی دەیان و سەتان ساڵ لە دۆخێکی فیزیکیی زۆر خراپدا ماونەتەوە. بە گوتەی سدیق ساڵح، لەنێو ئەو دەستنووسانەی ئێستا لە تاقیگەکەیاندا چارەسەریان بۆ دەکرێت، دەستنووسی دێرینی تێدایە کە مێژووەکەی بۆ سەدەی پانزەیەمی زایینی دەگەڕێتەوە و لەڕێگەی ئەم مشتوماڵکردنەوە دەیان ساڵی دیکە تەمەنیان بۆ درێژ دەکرێتەوە.
زریان محەممەد، بەرپرسی بەشی مشتوماڵدانی دەستنووس، پرۆسەی چارەسەرکردنی دەستنووسەکان لە تاقیگەکەیاندا رووندەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە زۆربەی ئەو دەستنووسانەی دەگەنە لای ئەوان، لە لێواری هەڵوەرین و لەناوچووندان.
هۆکاری سەرەکیی تێکچوونی کاخەزەکە تێکچوونی هاوسەنگیی ترشێتی و تفتێتییەتی. بۆ چارەسەرکردنی ئەمەش، پرۆسەیەکی زانستیی ورد دەگیرێتەبەر؛ لەوانە شۆردنەوەی کاخەزەکە لەنێو ماددەی ئیسانۆڵ یان ئاوی پاکژکراو، یانیش بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی بۆ هاوسەنگکردنەوەی ترشێتیی کاغەزەکە تاوەکو لە پووکانەوە بوەستێت. دواتر دڕان و کونەکانی دەستنووسەکە بە کاغەزی تایبەت و شێوازی دەستکرد پڕدەکرێنەوە و جارێکی دیکە بەرگیان بۆ دەکرێتەوە.
زریان محەممەد بە هەستێکی پڕ لە بەرپرسیارییەتییەوە دەڵێت: "ئێمە ئەوەمان تێپەڕاندووە کە تەنیا مامەڵە لەگەڵ کاخەزدا بکەین، مامەڵەکردنی ئێمە ئێستا لەگەڵ مێژوودایە. تەنانەت کاتێک دەچینە ماڵەکانی خۆشمان، خەمی ئەو دەستنووسانەمانە کە لە دێهات و ماڵەکاندا بە خراپی پارێزراون."
بەرپرسانی بنکەی ژین هیوادارن ئەم ئەزموون و تاقیگەیە تەنیا لە سلێمانی قەتیس نەمێنێت، بەڵکو لە هەموو شارێکی کوردستان ناوەندی لەم شێوەیە دابمەزرێت تاوەکو ئەو هەزاران دەستنووس و بەڵگەنامە کوردییەی لە ژێر مەترسیی لەناوچووندان، پێش ئەوەی بفەوتێن، چارەسەر بکرێن