کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گرووپی ژنانی ئاشتی لە سەقز

گرووپی ژنانی ئاشتی لە سەقز

گەڕانەوە05/10/2026

گرووپی ژنانی ئاشتی لە سەقز

دەربارە

لە نێو هۆڵێکی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەنگی پڕ لە سۆز و یەکگرتووی دەیان ژن دەبیسترێت کە بە جلی رەسەنی کوردییەوە کۆبوونەتەوە و پێکەوە گۆرانی دەچڕن. ئەم کۆڕە بزووتنەوەیەکی کولتووری و مرۆییە بە ناوی "گرووپی ژنانی ئاشتی"، کە لە نێو جەرگەی ئازار و نەخۆشییەوە لەدایکبووە و لە ماوەیەکی کەمدا بووەتە پەناگەیەکی گەورەی ئارامی، فێربوون و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی بۆ ژنانی ناوچەکە.
بیرۆکەی دروستکردنی ئەم گرووپە بۆ هێرۆ میعماری، دەگەڕێتەوە. هێرۆ دوای ئەوەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە دەبێت، بڕیار دەدات رووبەڕووی ئازارەکانی ببێتەوە و خەونی لەمێژینەی خۆی بکاتە راستی. ئەو دەربارەی گرووپەکە دەڵێت: "کاتێک تووشی ئەم ئەزموونە سەختە بووم، هەستم کرد ژیان دەرفەتی کەمە و نابێت کات بەفیڕۆ بدەین. لەڕێگەی ماڵی ئومێدی سەقزەوە هەوڵمدا نەمامێک بە ناوی 'ئاشتی' بچێنم؛ کۆڕێک کە سەرەتا تەنیا بە پێنج ژن دەستیپێکرد، بەڵام بۆ من بووە هۆی چاکبوونەوە و شیفا، و ئێستا ژمارەمان گەیشتووەتە نزیکەی 150 ئەندام. ئامانجمان ئەوەیە نەوەی داهاتوو لەسەر مێژوو، وێژە و گەورەپیاوان و گەورەژنانی نیشتمانەکەیان پەروەردە بن و هەستی ئازادی و بەرپرسیارێتییان تێدا بچێنرێت."
لە نێو گرووپەکەدا، پاراستنی زمانی کوردی و پۆشاکی رەسەن وەک هێڵی سوور و بنەمای کارکردن سەیر دەکرێت. چنوور بانەنەژاد، ئەندامی گرووپی ئاشتی، جەخت لەسەر ئەم ئەرکە دەکاتەوە و دەڵێت: "ئامانجی سەرەکیمان پاراستنی ناسنامەمانە، کە زمانی کوردی و شێوەزارە شیرینەکانی کۆڵەکەی سەرەکین. ئێمە دەمانەوێت مێژووی دەوڵەمەندی کوردەواری و گەورەنووسەرانمان بناسین و نەوەکانمان ئاشنا بکەین بە زمانەکەیان، چونکە پاراستنی زمان و فۆلکلۆر ئەرکێکی پیرۆزە و لەسەر شانی ئێمەی ژنانە کە بیپارێزین."
گرووپی ئاشتی هەفتانە سێ ڕۆژ لە ماڵی ئومێدی سەقز کۆدەبنەوە و هاوتای راهێنانی دەنگ و گۆرانی، کاتەکانیان بۆ خوێندنەوەی شیعر، لێکۆڵینەوە لە ژیاننامەی کەسایەتییە مێژووییەکان و گەنگەشەی کۆمەڵایەتی تەرخان دەکەن. لەیلا سەتتاری، ئەندامێکی دیکەی گرووپەکە، باس لە گۆڕانکاریی تێڕوانینی ژنان دەکات و ئاماژە بەوە دەدات: "ئاشتی پێی گوتین کە ژن تەنیا بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی ڕۆژانەی ماڵەوە دروست نەبووە، بەڵکو ژن دەتوانێت لە پاڵ هاوژین و خێزانەکەیدا خەون و حەزەکانی خۆی بپێکێت. ئێمە لێرە فێربووین کە مێژووی خۆمان بپارێزین و ئەم گەنجینە کولتوورییە بە زیندوویی رادەستی منداڵەکانمان بکەین."
هەتاو رەحمانی، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی گرووپەکە دەڵێت: "لێرە هەموو خەمەکان لە پشت دەرگا بەجێدەهێڵین. ئاشتی وایکرد دەنگی خۆم بدۆزمەوە و سەربەرز بم بە ژنبوونم، فێربووین کە یەکترمان خۆشبوێت و شانبەشانی پیاوان بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگەکەمان هەنگاو بنێین." هاوکات شیرین مەریەمی، ئەندامی گرووپەکە، باسی زیندووکردنەوەی وشە فۆلکلۆرییەکان دەکات و دەڵێت: "زۆربەی  وشە و گۆرانییە رەسەنەکانمان لەبیرچووبوونەوە، بەڵام لەم کۆڕەدا دووبارە گیانیان بەبەردا کرایەوە و بووینە پارێزەری دابونەریتی کوردی."