کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چیرۆکی کۆڵنەدانی پیاوێکی باڵەکایەتی؛ "چاوم لە دەستی کەس نییە"

چیرۆکی کۆڵنەدانی پیاوێکی باڵەکایەتی؛ "چاوم لە دەستی کەس نییە"

گەڕانەوە28/10/2026

چیرۆکی کۆڵنەدانی پیاوێکی باڵەکایەتی؛ "چاوم لە دەستی کەس نییە"

کەڤین حوسێن

رووداو - چۆمان

 

لە دەڤەری باڵەکایەتی، پیاوێک بە دەستڕەنگینی و کۆڵنەدانی سەرنجی خەڵک رادەکێشێت؛ مام ئیسماعیل کە لە ساڵی 1986ـەوە بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە هەردوو قاچی لەدەستداوە، بڕیاریدا لەبری بێهیوایی، دەست بداتە کار و ژیانێکی نوێ بۆ خۆی و خێزانەکەی دروست بکات.

 

ئیسماعیل رەشەکەڵی، لە تەمەنی سی ساڵیدا کەمئەندام بوو، بەڵام توانی زەویی دەوروبەری ماڵەکەی بکاتە باخێکی بەپیت و سەرمایەی کارکردنی خۆی دابین بکات. ئەو سەبارەت بەو ژیانەی هەڵیبژاردووە دەڵێت: "باخمان هەیە، دارمان هەیە، هەموو شتێکمان هەیە، و خۆمان بەتەنیا کار دەکەین و چاومان لە دەستی کەس نییە."

 

ئەو باخەوانە کۆڵنەدەرە، هەموو رۆژێک لەسەر رێگەی هامڵتۆن و لەنێو دووکانە بچووکەکەیدا، بەرهەمی وەک هەنار، هەنجیر و بەرهەمەکانی باخەکەی دەفرۆشێتە گەشتیار و رێبواران . مام ئیسماعیل باس لەوە دەکات کە هەرچەندە کارەکە سەختە و بە دەست  دەبێت لەناو باخدا بگەڕێت، بەڵام بە شانازییەوە بەرهەمەکانی دەفرۆشێت و دەڵێت: "کەسوکارمان و خەڵکی هاوکارییان کردووین، بەڵام ئێمە دەمانەوێ بە رەنجی خۆمان بژێوی پەیدا بکەین."

 

مام ئیسماعیل بە کارکردن و خۆڕاگرییەکەی، بووەتە نموونەیەکی دیاری بەرەنگاربوونەوەی ناخۆشییەکان و دەیسەلمێنێت کە نڤیشکان بوون کۆتایی رێگە نییە، بەڵکو دەستپێکی تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتووانەیە بۆ ژیان.