کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی مەندەلاوی؛ پیاوێک لە بەغدا خاوەنی زیاتر لە یەک ملیۆن پێنووسە

عەلی مەندەلاوی؛ پیاوێک لە بەغدا خاوەنی زیاتر لە یەک ملیۆن پێنووسە

گەڕانەوە10/11/2026

عەلی مەندەلاوی؛ پیاوێک لە بەغدا خاوەنی زیاتر لە یەک ملیۆن پێنووسە

زیاد ئیسماعیل

رووداو - بەغدا


لە بازاڕی مێژوویی سەرای لە شاری بەغدا، دوکانێکی بچووک بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران، دادوەران و ئەدیبان. عەلی مەندەلاوی پیاوێکە کە لە منداڵییەوە خولیای پێنووس بووە و ئەمڕۆ زیاتر لە یەک ملیۆن پێنووسی هەن کە لە سێ کۆگەدا دایناون. دوکانەکەی تەنیا بۆ فرۆشتن نییە، بەڵکو وەکو گەلەری و مۆزەخانەیەکی زیندووی مێژووی نووسینە لە عێراقدا.


عەلی مەندەلاوی لەبارەی هەڵگرتنی پێنووسەکانی و پێناسەی دوکانەکەیەوە دەڵێت: "ئەم دیوارەی دوکانەکە هەمووی بەرگەی یەک ملیۆن پێنووس ناگرێت، من سێ کۆگەم هەیە؛ دووانیان لە ماڵەوەن و یەکێکیان لێرە لە ناو بازاڕە. پێنووس لە هەموو ماڵێک، لە هەموو فەرمانگەیەک و لە هەموو شوێنێکی زانیندا هەیە، تەنانەت دایکی نەخوێندەواریش دێت پێنووس بۆ منداڵەکانی دەکڕێت. خوای گەورە لە قورئاندا سوێندی پێ خواردووە، بۆیە پێنووس لای من پێناسەیەکی جیاوازی هەیە: پێنووس تەنیا ئەوە نییە کە پێی دەنووسیت، بەڵکو ئەو شتەیە کە ژیان دروست دەکات، مێژوو دەسازێنێت، نەتەوە و زانین پێکدەهێنێت".

مەندەلاوی بە وردی مێژووی دروستبوونی کارگەکان و سەردەمی بەکارهێنانی پێنووسەکان دەزانێت و نموونەی زۆر دەگمەنی پاراستووە کە بۆ سەدەکانی حەڤدە و هەژدە دەگەڕێنەوە.  ئەو لەبارەی جۆرە دەگمەنەکان و پێنووسی کەسایەتییە ناودارەکانەوە دەڵێت "بەشێک لەم پێنووسانەم مێژووەکەیان بۆ ساڵانی 1600 و 1700 و 1800 دەگەڕێنەوە، هەندێکیان لە قامیش دروست کراون وەک ئەوەی سۆمەرییەکان بەکاریان دەهێنا. هەروەها پێنووسی پارکەر پەنجاو یەک دانەم هەیە، کە پێنووسی دڵخوازی شاژنە ئەلیزابێسی بەریتانیا بوو؛ کاتێک دەینووسی وەک ئاو دەڕۆیشت، نرخ و بەهایەکی گەورەی هەیە "

مەندەلاوی باس لەوەش دەکات کە چۆن نێوبانگی دوکانەکەی سنوورەکانی بڕیوە و لە سەرانسەری جیهانەوە خەڵک بۆ لای ئەو دێن: "لە ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەفریقا، چین و هندستانەوە خەڵک سەردانم دەکەن. قوتابی هەبووە لە هندستانەوە هاتووە و گوتوویەتی پڕۆفیسۆرەکەم پێی گوتووم بچۆ بۆ لای خاوەنی یەک ملیۆن پێنووس لە بەغدا و پێنووسێکم بۆ بێنە. ئەوە هەستێکی یەکجار خۆشم پێ دەبەخشێت. ئێمە میللەتی پێنووسین، گەلی شارستانییەت و مێژوو و نووسینین، خەڵکی دەرەوە بەو شێوەیە دەمانبینن"