کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فێرگەی پاییزە؛ کچان و کوڕانی رۆژهەڵاتی کوردستان فێری میوزیک دەکات

فێرگەی پاییزە؛ کچان و کوڕانی رۆژهەڵاتی کوردستان فێری میوزیک دەکات

گەڕانەوە16/11/2026

فێرگەی پاییزە؛ کچان و کوڕانی رۆژهەڵاتی کوردستان فێری میوزیک دەکات


لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمەڵێک کچ و کوڕی گەنج و منداڵ لە فێرگەی میوزیکی پاییزە کۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی بە یەک دەنگ ئاوازە فۆلکلۆری و رەسەنەکانی کوردی بژێننەوە. فەرهاد مەحموودزادە، مامۆستای ئامێری کەمان و سەرپەرشتیاری گرووپەکە، لە ساڵی 2020ـەوە لەگەڵ هاوڕێکانیدا ئۆرکێسترای پاییزەیان دامەزراندووە و فێرخوازان لە شارەکانی بۆکان، سەقز، بانە و دیواندەرەوە هەفتانە سەردانی دەکەن.

 
فەرهاد مەحموودزادە لەبارەی بیرۆکەی دامەزراندنی ئۆرکێستراکەوە دەڵێت: "هەوڵم دا کارەکانم سەرنج بخاتە سەر منداڵان، مێرمنداڵان و ژنانی بەهرەدار، بۆیە لەگەڵ هاوڕێیانم بڕیارمان دا ئۆرکێسترایەک دابمەزرێنین بە ناوی ئۆرکێسترای پاییزە. دوای بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆ کلیپێک، پێشوازی و باوەشی گەرمی خەڵک ورە و وزەیەکی زۆری پێ بەخشین، تەنانەت بەشێک لە فێرخوازە کۆنەکانمان ئێستا لە زانکۆکان دەخوێنن یان خۆیان بوونەتە مامۆستای میوزیک".

 

فێرخوازان و خێزانەکانیان بە عەشقێکی زۆرەوە لەم فێرگەیەدا دەردەکەون؛ تەنانەت باوکان لە شارەکانی دیکەوە منداڵەکانیان دەهێنن بۆ راهێنان.

رەزا ئەسعەدی، هاونیشتمانییەک کە لە سەقزەوە منداڵەکەی دەهێنێتە بۆکان، دەڵێت: "بۆ ئەوەی منداڵەکەم پێشبکەوێت و لە بواری میوزیکدا زیاتر خۆی پێبگەیەنێت، لە شاری سەقزەوە دێین بۆ بۆکان. جێگەی دڵخۆشییە کە لەنێو کوردەواریدا فێرگەیەکی وا هەیە خزمەت بە منداڵانی ئەم نیشتمانە دەکات".

 

ئەندامانی ئۆرکێستراکەش تەنیا لە پۆلەکاندا نەماونەتەوە، بەڵکو لە چەندین کۆنسێرت و فێستیڤاڵی باشووری کوردستان لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک چوونەتە سەر تەختەی شانۆ.

 

ئاترینا نەسروڵڵاهی، یەکێک لە ژەنیارانی ئۆرکێستراکە، لەبارەی ئامانجیانەوە دەڵێت: "چەند ساڵێکە ئەندامی ئۆرکێسترای پاییزەم؛ ئامانجمان خزمەتکردنە بە زمان، کولتوور و مۆسیقای کوردی. بە دڵخۆشییەوە تاوەکو ئێستا چەندین کۆنسێرتمان پێشکەش کردووە و لە فێستیڤاڵەکانی دهۆک و سلێمانیش بەشداریمان کردووە".

 

هانیا بەهرامی، ژەنیارێکی دیکەی گرووپەکە، بەم شێوەیە گوزارشت لە خۆشەویستیی خۆی بۆ فێرگەکە دەکات: "ئێمە هەموو هەفتەیەک رۆژێکمان هەیە کە دێینەوە سەر کلاسەکانمان، بەڵام من پێم خۆشە هەر حەوت رۆژی هەفتە بێینەوە فێرگە و راهێنان بکەین".