کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گوندی هەکۆ لە ئەرمەنستان و یادەوەریی رێگای بارزانی

گوندی هەکۆ لە ئەرمەنستان و یادەوەریی رێگای بارزانی

گەڕانەوە23/11/2026

گوندی هەکۆ لە ئەرمەنستان و یادەوەریی رێگای بارزانی

دەربارە

کامێز شەدادی

رووداو - ئەرمینیا


گوندی هەکۆ دەکەوێتە دووریی 60 کیلۆمەتر لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان و لە بناری زنجیرەچیای ئەلەگەز هەڵکەوتووە؛ مەودای نێوان ئەم گوندە و گوندەوارەکانی ئیدر لە باکووری کوردستان تەنیا چەند کیلۆمەترێکە. هەکۆ لە سەردەمی خۆیدا گوندێکی ئاوەدانی کوردی ئێزدی بووە، هەرچەندە ئێستا زۆربەی خانووەکانی چۆڵ بوون و رووخاون، بەڵام یادەوەرییەکی مێژوویی گەورەی هەڵگرتووە، ئەویش سەردانەکەی مەلا مستەفا بارزانییە لە ساڵی 1958دا.


پێش ئەوەی بارزانی دوای 12 ساڵ مانەوە لە یەکێتیی سۆڤیەت لەگەڵ 450 پێشمەرگەدا بگەڕێتەوە کوردستان، رێبەرانی پارتی کۆمۆنیستی سۆڤیەت بڕیاریان دا بیبەنە ئەرمەنستان بۆ ئەوەی پێشکەوتنی ژیانی کوردانی ئێزدیی پیشان بدەن.

تیتالێ کەرەم، رۆژنامەڤان، لەبارەی پەیوەندیی خەڵکی گوندەکە بە نیشتمان و سەردانەکەی بارزانییەوە دەڵێت: "باپیرانمان کاتێک لەوێوە هاتن، هیوادار بوون شەڕ تەواو ببێت و دیسان بگەڕێنەوە گوندەکانی خۆیان، گوندەکانیان لێرەوە زۆر نزیکن. مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی 1958 هاتە ئەم گوندە و لەنێو میللەتدا گەڕا و بینی خەڵکەکە چۆن دەژین. ئەو رێگەیەی بارزانی پێیدا هات، تاوەکو ئێستاش ئێمە پێی دەڵێین رێگای بارزانی".


چیرۆکی کردنەوەی ئەم رێگایەش بووەتە بەشێک لە یادەوەریی ناوچەکە. سەرۆژێ موراز، موختاری پێشووی گوندی هەکۆ، لەبارەی هۆکاری دروستکردنی رێگاکەوە دەڵێت: "ئەو کاتە رەوشی زۆربەی گوندە کوردییەکان زۆر خراپ بوو، تەنیا گوندی هەکۆ کەمێک باشتر بوو، بۆیە بڕیاریان دا مەلا مستەفا بارزانی بهێننە ئێرە. بەڵام رێگای سەرەکی بە نێو گوندی گلتۆدا تێدەپەڕی کە رەوشێکی زۆر خراپی هەبوو، دەوڵەت نەیدەویست بارزانی ئەو گوندە ببینێت، بۆیە لە ماوەی رۆژێکدا رێگایەکی نوێیان لە پشتی گوندی گلتۆوە کردەوە ، لەو رۆژەوە تاوەکو ئێستا ئەو رێگایە بە رێگای بارزانی دەناسرێت".


دانیشتووانی گوندی هەکۆ بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ پێشوازییەکی گەرمیان لە بارزانی کرد و لە ماڵی «کۆتۆ» کە ئەو کات سەرکار و موختاری گوندەکە بووە، چەند کاژێرێک پشووی دا و دواتر گەڕایەوە یەریڤان و مۆسکۆ و پاشان کوردستان. دوای گەڕانەوەشی، لە ئەرمەنستان و ئازەربایجان دەیان منداڵی کورد ناوی بارزانییان لێ نرا، ئەمڕۆش هەرچەندە هیچ کەسێک لەو گوندەدا لە ژیاندا نەماوە کە بە چاوی خۆی بارزانیی بینیبێت، بەڵام رێگاکەی وەک هێمایەک لە یادەوەریی کوردانی ئێزدیدا بە زیندوویی ماوەتەوە.