کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەشکەوتی کونەپێست؛ ساردخانە سرووشتییەکەی گوندی نستان لە سەردەشت

ئەشکەوتی کونەپێست؛ ساردخانە سرووشتییەکەی گوندی نستان لە سەردەشت

گەڕانەوە26/11/2026

ئەشکەوتی کونەپێست؛ ساردخانە سرووشتییەکەی گوندی نستان لە سەردەشت

دەربارە


لە داوێنی کێوەکانی ناوچەی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەشێکی زۆری دانیشتووان خەریکی ئاژەڵداری و بەرهەمهێنانی شیرەمەنین. لە گوندی نستان، رێگەی ئاژەڵداران دەچێتە سەر ئەشکەوتێکی مێژوویی بە ناوی کونەپێست، ساردخانەیەکی سرووشتی کە سەتان ساڵە پەنیری ئاژەڵدارانی سەردەشت، پیرانشار، مەهاباد، بانە و بۆکانی تێدا هەڵدەگیرێت. ئەم ئەشکەوتە 18 مەتر قووڵە و لە گەرمترین رۆژەکانی هاویندا پلەی گەرمیی ناوەوەی لە 5 پلەی سیلیزی تێپەڕ ناکات، بەمەش پەنیرەکە بەبێ ئەوەی تام و بۆنی بگۆڕێت، بە تازەیی دەمێنێتەوە.


یەکێک لە سەرپەرشتیارانی ئەشکەوتەکە لەبارەی مێژوو و هۆکاری ناونانی کونەپێستەوە دەڵێت: "ئەم کونەپێستە لە گوندی نستانە سەر بە ناوچەی سەردەشت و دەکەوێتە چیاکانی نستان. ئاژەڵداران لە پیرانشار، مەهاباد، سەردەشت، بانە و تەواوی ناوچەکانی دەوروبەرەوە پەنیر دەهێننە ئێرە. لەبەر ئەوە پێیان گوتووە کونەپێست، چونکە لە کۆندا وەک ئێستا پلاستیک و تەنەکە نەبوو، پەنیرەکە بە شێوەیەکی تەواو سرووشتی دەخرایە نێو پێستی مەڕ و بزن و مانگاوە و لێرە دادەنرا، بۆیە بە کونەپێست ناسراوە".


ئاژەڵداران لە دووەم مانگی بەهاردا پەنیرەکانیان دەهێننە ئەم ئەشکەوتە و لە دووەم مانگی پاییزدا لە خەزەڵوەر دەیبەنەوە. خانمێ مستەفا نەژاد، ئاژەڵدار، لەبارەی شێوازی ئامادەکردن و هەڵگرتنی پەنیرەکەیەوە دەڵێت: "لە بەهاردا دەست بە پەنیر دروستکردن دەکەم، مەڕ و بزنەکان دەدۆشم و پەنیرەکە دەکەمە نێو پێستەوە تاوەکو پڕ دەبێت و بەردی لەسەر دادەنێم تاوەکو وشک دەبێتەوە. دواتر لەگەڵ پیاوەکانمان دەیهێنینە کونەپێست بۆ ئەم ئەشکەوتە سرووشتییە تاوەکو پاییز، ئەو کاتە دەیبەینەوە و کڕیارەکانمان خۆیان دێن لێمان دەکڕن ".


بۆ ئەوەی پەنیری هیچ کەسێک تێکەڵ نەبێت، سیستەمێکی ورد دانراوە و هەر ئاژەڵدارێک پسوولەیەکی بە کۆد و ژمارەی تایبەت پێ دەدرێت. بەرپرسی ساردخانە سرووشتییەکە لەبارەی تایبەتمەندیی ئەشکەوتەکە و سیستەمی وەرگرتنەوەوە دەڵێت: "پلەی گەرمیی ناوەوەی کونەپێست پێچەوانەی دەرەوەیە؛ هەرچەند لە دەرەوە گەرمتر بێت، لە ناوەوە ساردتر دەبێت.


ئەو پەنیرەی لە بەهاردا دێت، لە پاییزدا بە هەمان تام و رەنگ و بۆنەوە رادەست دەکرێتەوە. هەر کەسێک پەنیر بهێنێت دوو پسوولەی بۆ دەکرێت، یەکێکیان لای ئێمەیە و ئەوی دیکە لای خاوەنەکەی، کۆدێکیش لەسەر پەنیرەکەیە و لە پاییزدا بەپێی ئەو کۆد و ژمارەیە بەبێ هیچ کێشەیەک پەنیرەکەی خۆی وەردەگرێتەوە".