یەکەمین کۆنفرانسی لقی هەرێمی کوردستانی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکی بەڕێوەچوو

01-12-2023
شکار رێبوار
شکار رێبوار
سیمینارێکی نێو کۆنفرانسەکە. وێنە: رووداو
سیمینارێکی نێو کۆنفرانسەکە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

یەکەمین کۆنفرانسی لقی هەرێمی کوردستانی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکی لە هەولێر بەڕێوەچوو، پڕۆفیسۆر و ئەندامێکی لقەکە دەڵێت: ''هەوڵی زۆر هەبوو بۆ دژایەتیکردنمان، بەڵام سەرکەوتوونەبوون و توانرا لقی هەرێمی کوردستان لە کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکی دابمەزرێت''.
 
لە یەکەم رۆژی کۆنفرانسی لقی هەرێمی کوردستانی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکی، پڕۆفیسۆرێکی نەشتەرگەرییەکانی چاندن گوتی، لەنێو کۆنفرانسەکە بایەخ بە نوێترین رێگەکانی نەشتەرگەری درا، تاوەکو پسپۆڕانی کورد زیاتر ئاشنای داهێنانە جیهانییەکان ببن.
 
د. غازی زێباری، پڕۆفیسۆری نەشتەرگەرییەکانی چاندنی ئەندامەکان لە بارەی نەشتەرگەرییەکانی لاوازبوونەوە دەڵێت: ئێستا 85٪ـی نەشتەرگەرییەکان لەڕێگەی نازوورەوە دەکرێن و ئەنجامی باشیان دەبێت.
 
هاوکات ئەو پڕۆفیسۆرە تێکەڵاوبوونی نەشتەرگەرانی کورد لەگەڵ نەشتەرگەرانی ئەمریکی بە گرنگ دەزانێت لە پێشکەوتنی زانستی پزیشکان بەتایبەت ئاشنابوون بە رێگە و تەکنیکە نوێیەکانی بواری نەشتەرگەری.
 
زیاتر لە 30 پزیشک لە پسپۆرییە جیاوازەکان، سمینارەکانیان لەسەر دواین گۆرانکاری و پێشکەوتنەکان لە نەشتەرگەرییە جۆراوجۆرەکان خستەڕوو.
 
ژمارەیەک پزیشک لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکە قسەکەربوون، د. سەفوان عەبدولڕەحمان، پرۆفیسۆری نەشتەرگەریی گشتی لە وڵاتی ئیمارات، لەسەر کەمکردنەوەی مەترسییەکانی نەشتەرگەریی بڕینی گەدە گوتی: ''خوێنبەربوون یەکێک لە کێشەکانی نەشتەرگەرییەکانی قەڵەوییە، باشترین پێشکەوتنی ئەو بوارە رێگرییە لە خوێنبەربوون''. 
 
ئەو پسپۆڕە باسی ئەوەشدەکات، ئێستا داهێنانی نوێی نەشتەرگەریی بڕینی گەدە لە رێگەی سێ کونەوەوە بەنازووڕ دەکرێت، نەک بەشێوازە کلاسیکییەکەی کە بە چوار یان پێنج کون بوو.
 
ساڵی 2022 هەرێمی کوردستان رەزامەندی ئەندامبوونی لە کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکی وەرگرت.
 
د. سادق عەزیز، سەرۆکی یەکەم کۆنفرانسی لقی هەرێمی کوردستانی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکی دەڵێت: کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکی لە سەرتاسەری جیهان 121 لقی هەیە و زیاتر لە 90 هەزار پزیشک تێیدا ئەندامن، هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لەو لقانە و 100 پزیشکی ئەندامیشت هەن.
 
پڕۆفیسۆر غازی زێباری ئاشکرای دەکات، بۆ دانان و جیاکردنەوەی لقی هەرێمی کوردستانی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکی هەریەک لە تورکیا و عێراق دژایەتیان کردبوون، بەڵام دوای حەوت ساڵ لە هەوڵەکانیان توانرا ساڵی رابردوو ببنە لقێکی نوێی کۆلێژەکە و ئەمساڵیش یەکەمین کۆنفرانسی خۆیان ببەستن.
 
هەریەک لە رۆژانی 30ـی تشرینی دووەم و 1ـی کانوونی یەکەمی 2023 کۆنفرانسی لقی هەرێمی کوردستانی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکی بەڕێوەچوو، نەشتەرگەرییەکانی بڕین و بچووککردنەوەی گەدە مژارێکی سەرەکیی کۆنفرانسەکە بوو. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.