دیڤی چیدا: نەچوون بۆ هۆڵی لەشجوانی نابێتە بیانوو بۆ وازهێنان لە وەرزش کردن

رووداو - تەندروستی

دیڤی چیدا راهێنەرێکی لەشجوانیی، پلانێکی وردی بۆ دابەزاندنی دوو کیلۆگرام کێشی زیادەی لەش لە ماوەی یەک مانگدا بڵاوکردەوە، کە تەنیا بە بەکارهێنانی دەمبڵ لە ماڵەوە ئەنجام دەدرێت و پێویستی بە چوونە هۆڵی لەشجوانی نییە.
 
بە گوتەی دیڤی، نەچوون بۆ هۆڵی لەشجوانی نابێتە بیانوو بۆ وازهێنان لە راهێنان، ئەنجامدانی راهێنانی دروست لە ماڵەوە، نەک تەنیا یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەڵکو چەوریی لەش ناهێڵێت و ماسولکەکانیش بەهێز دەکات.
 
دیڤی پلانێکی راهێنانی یەک کاژێری بۆ ماڵەوە داناوە کە بەم شێوەیەیە: خۆگەرمکردن  5 خولەک، راهێنانی هێز بە دەمبڵ 35 خولەک،راهێنانی کاردیۆ 10 خولەک و خۆساردکردنەوە 5 خولەک.
 
بۆ خۆراک دیڤی ئاماژە بەوەدەکات پێویستە هەموو ژەمێک یەکێک لەم خۆراکەکانی هێلکە، مریشک، گۆشتی بەرخ، گۆشتی مانگا، ماسی و قەیسی تێدابێت و لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان و خواردنەوە کحولییەکان دوورکەونەوە.