لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان، دوای راپۆرتێکی رووداو: دژەبەکتریا لە نۆرینگە لاکۆڵانەکان نەفرۆشرێن
رووداو - تەندروستی
دوای راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رووداو لەبارەی زیادبوونی رێژەی تووشبوون بە بەهێزبوونی بەکتریاکان و نەمانی کاریگەریی دەرمانەکانی هەوکردن بۆ چاکبوونەوەی نەخۆشی، لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان بڕیاریدا، پێدانی گشت دژەبەکتریاکان بەپێی رەچەتەی پزیشک بێت و بەپێچەوانەشەوە دەرمانخانەکە سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 2-6-2025 د. رەنج محەممەد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان بە رووداوی راگەیاند، لەمەودوا لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراواندا رووبەڕووی بەهێزبوونی بەکتریاکان دەبینەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لیژنەی تایبەت بە لێپێچینەوەش دادەنرێت.
لەنێو راگەیێندراوەکەی لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانیشدا باسی نۆرینگەکان کراوە و تێیدا هاتووە، ''دەرمانە دژەمیکرۆبییەکان دەبێت تەنیا لە دەرمانخانە فەرمییەکاندا هەبن و لە شوێنی نافەرمی وەکو نۆرینگە لاکۆڵانەکان نەبن و نابێت لەوێوە بدرێت بە نەخۆش''.
ئەم بڕیارانەی دوای راپۆرتێکی رووداوی تەندروستی راگەیێندراون کە شکار رێبوار کردی، لەبارەی مەترسیی نۆرینگە لاکۆڵانەکان لە زیادبوونی بەهێزبوونی دژەبەکتریاکان. هەر لەنێو راپۆرتەکەدا پسپۆڕان باسی هەڵەپێدانی دەرمان لە نۆرینگەکان و نەبوونی چاودێریی پێدانی دژەبەکتریاکان لە هەرێمی کوردستان کرا.
ئەمەی خوارەوە تەواوی راپۆرتەکەیە؛