رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: زۆرترین رێژەی قەڵەو لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوییە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، زۆرترین رێژەی قەڵەو لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانن.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، ئەمریکا، چین، نیوزلاند و مەکسیک زۆرترین رێژەی قەڵەوییان تێدا تۆمار کراوە و لە پێشەنگی وڵاتان دێن. ئەو رێکخراوە ئەوەش باس دەکات کە بەراورد بە ساڵی 1975 رێژەی قەڵەوی سێ هێندە زیادی کردووە و ئێستا نزیکەی ملیارێک کەس بە دەست قەڵەوی و لێکەوتەکانییەوە دەناڵێنن.
 
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا دەریدەخات، ئێستا 41.6٪ـی کەسانی پێگەیشتوو قەڵەون، هۆکارەکانیش دەکرێت (کەمجووڵەیی، زیادبوونی خۆراکە ئامادەکراو و خێراکان، کەمیی چالاکیی جەستەیی، کەمخەوی و خۆخەریککردن بە دیار ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە) بن.
 
ریزبەندی 10 قەڵەوترین وڵاتانی جیهان لە ساڵی 2025دا
 
1- ئەمریکا 34٪ـی گەنجان قەڵەون
2- چین 28٪ـی گەنجان قەڵەون
3- هیندستان 25٪ـی گەنجان قەڵەون
4- بەرازیل 22ـی گەنجان قەڵەون
5- مەکسیک 20٪ـی گەنجان قەڵەون
6- رووسیا 19٪ـی گەنجان قەڵەون
7- میسر 17٪ـی گەنجان قەڵەون
8- تورکیا 16٪ـی گەنجان قەڵەون
9- نەیجیریا 14٪ـی گەنجان قەڵەون
10- ئێران 12٪ـی گەنجان قەڵەون
 
بەپێی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا، قەڵەوی هۆکارێکە بۆ 
 
* شەکرە
* بەرزەپەستانی خوێن
* بەرزیی کۆلیستڕۆڵ
* جەڵتەی دڵ 
* گیرانی لوولەکانی خوێن
* جەڵتەی مێشک
* بەشەمێبوونی جگەر
* پووکانەوەی ئێسکەکان
* لاوازیی سێکسی
 
پێبینییەکانی رێژەی قەڵەوی لەماوەی 10 ساڵی دیکە دەکرێت بەم شێوەیە بن؛
 
- ژمارەی کەسانی قەڵەو زیاد ببێت و بگاتە نزیکەی دوو ملیار کەس.
 
- ساڵانە ساڵانە 4.32 تریلیۆن دۆلار بۆ لێکەوتەکانی قەڵەوی و ئەو کێشانەی پەیوەست پێوەی خەرج دەکرێت.
 
- نزیکەی 100٪ قەڵەوی لەنێو منداڵان زیاد دەکات.
 
- لە چوار کەس، یەکێک قەڵەو دەبێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە