بریکاری وەزارەتی تەندروستی: خودا دەزانێت پزیشکانی دەرچووی ئەمساڵ کەی دادەمەزرێن

رووداو - تەندروستی

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، سیستمی پلەبەندیی پزیشکان بەهۆی راگرتنی دامەزراندنەوە دواکەوتبوو، بەڵام بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەرچووە و بەمزووانە دەستبەکاردەبن. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-9-2025 د. رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "سیستەمی پلەبەندیی پزیشکان بەهۆی دانەمەزراندنەوە دواکەوتبوو، بەڵام خۆشبەختانە بڕیاری دامەزراندن بۆ پزیشکان درا و بەمزووانە پزیشکان دەست بە کار دەکەن''.
 
سەبارەت بە پزیشکانی دەرچووی ئەم ساڵ، بریکاری وەزارەتی تەندروستی گوتی، "خودا دەزانێت پزیشکانی دەرچووی ئەم ساڵ کەی و لە کوێ دادەمەزرێن''.