دەرووناسێک: تووڕەیی و ناکۆکیی پێش خەوتن زیانی بۆ باری دەروونی هەیە
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی دەروونی لە ئەمریکا، رێنوێنیی هاوژینان دەکات کە بە تووڕەیی و ناکۆکییەوە نەچنە نێو جێگەی نووستنەوە، چونکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروون و جەستەشیان دروستدەکات.
دکتۆر رەیان هۆوز، پسپۆڕی دەروونناسی، ئاماژە بەوەدەکات چوونی هاوژینان بە تووڕەیی بۆ ناو جێگەی نووستن دەبێتە هۆی خەوزڕان و دروستبوونی دڵەڕاوکێی. و بەردەوام خەیاڵیان لای یەکتر دەبێت و بیر دەکەنەوە چۆن کێشەکە کۆتایی پێ بهێنن، ئینجا کاتێک مرۆڤ بە تووڕەیی دەخەوێت، مێشک ناتوانێت بە باشی پشوو وەربگرێت و ئەمەش وادەکات رۆژی دواتر هەست بە ماندوێتی و بێزاری بکات.
دکتۆر رەیان هۆوز، دەڵێت، کێشەکانیان چارەسەر بکەن ئینجا بخەون، بۆ ئەوەی خەوێکی ئارامترتان هەبێت و پەیوەندیی نێوانتان بەهێزتر بێت.
هەروەها ئەو پسپۆڕە جەختدەکاتەوە کە ئەگەر هاوژینیان پێش ئەوەی بخەون قسە بکەن و کێشەکان چارەسەر بکەن ، زیاتر لێک تێدەگەن و پەیوەندی سۆزدارییان بەهێزتر دەبێت.