کاریگەرییەکی نوێی دەرمانێکی شەکرە؛ 'هەوکردنی جومگەکان کەم دەکاتەوە'

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئوسترالیا ئاشکرای دەکات، دەرمانێکی شەکرە کە ئێستا زۆر باوە بۆ تووشبووانی جۆری دووەمی شەکرە، دەتوانێت پەککەوتن و نەشتەرگەریی گۆڕینی ئەژنۆ دوابخات.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی مۆناش کرا و دەرکەوت، ئەوانەی دەرمانی میتفۆڕمین بەکاردەهێنن، زیاتر هەوکردنی جومگە و ئێسکەکانیان کەم دەبێتەوە. ئەو توێژینەوەیەش بۆ ماوەی شەش مانگ کرا.
 
پڕۆفیسۆر فلاڤیا سیکوتینی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: میتفۆڕمین جگە لەوەی شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات، ئازاری ئەژنۆش کەم دەکاتەوە بەتایبەت لەوانەی کێشیان زۆرە یان قەڵەون.
 
بەپێی کۆمەڵەی شەکرە لە ئەمریکا، نەخۆشییەکە دەکرێت ئەم لێکەوتانەی خوارەوە دروست بکات ئەگەر کۆنتڕۆڵنەکرێت؛
 
- تێکچوونی بینایی
- جەڵتەی مێشک
- لاوازبوونی فەرمانەکانی دڵ
- برینی پێ
- سستبوونی گورچیلەکان
- لاوازبوونی سووڕی خوێن
- لاوازبوونی هەستەوەرەکان و دەمار
 
جا بۆیە مەهێڵە تووشی نەخۆشییەکە بیت و کلیک بکە و ئەمانە جێبەجێ بکە.