بەرنامەی دکتۆر ئاراس؛ ئەو خانمانەی سەروو 30 ساڵن ئەگەری دووگیانبوونیان بە دووانە زۆرە

05-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دووانەکان لەنێو بەرنامە.
دووانەکان لەنێو بەرنامە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ستۆدیۆی بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس پڕە لە دووانەکان و سییانەیەکیشی تێدایە، باسی چۆنیەتیی دروستبوونی منداڵی دووانەیە و رێگەکان دەخرێنەڕوو، پسپۆڕێکی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، منداڵی دووانە زیاتر لەو خانمانەدا دروست دەبن کە تەمەنیان سەروو 30 بۆ 35 ساڵیدایە و کێشیان مامناوەندە.
 
د. شەنە پشتیوان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون دەڵێت: کە دایک و باوک داوای دروستبوونی منداڵی دووانە دەکەن، ئێمە پێشنیازیان بۆ ناکەین، چونکە مەترسیی زۆرە، بەڵام ئەگەریش هەر ویستیان لەسەر بێت ئەوا رێگەی سرووشتی هەیە بۆ ئەوە وەکو؛ 
 
- خواردنی خۆراکە شیرینەکان.
- بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان وەکو فۆڵیک ئەسید.
- پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست پێش دووگیانی.
 
دکتۆر هێڤین حەمەئەمین، پزیشکی دەرمانساز باسی دەرمانەکان دەکات کە ئەگەری دروستبوونی منداڵی دووانە زیاد دەکەن و دەڵێت: دەخورێن یاخود بەشێوەی دەرزی بەکاردەهێندرێن، کە هاندانی دروستبوونی هێلکە زیاد دەکەن و هێلکەدان چالاک دەکەن.
 
بەڵام د. شەنە پشتیوان و دکتۆر هێڤین حەمەئەمین هاونیشتمانییان هۆشیار دەکەنەوە لەوەی کە نابێت بەبێ راوێژی پزیشک ئەو دەرمانانە بەکاربێن، چونکە ئەوانە بۆ مەبەستی دیکەن و کاریگەرییە لاوەکییەکانیان ئەگەری دروستبوونی منداڵە دووانە زیاد دەکەن.

ئایا دووانەکان بە جووڵەی چاو لەیەکدی تێدەگەن؟ ئایا دووانەکان بیری یەکدی دەخوێننەوە؟
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.