WHO: نزیکەی 250 ملیۆن کەس لە جیهاندا نەخۆشیی رەبۆیان هەیە

رووداو - تەندروستی

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی رەبۆیە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمساڵ لەژێر دروشمی، "دەستڕاگەیشتنی چارەسەرە هەڵمژراوەکان بۆ هەمووان"، یادی رۆژی جیهانیی رەبۆ دەکاتەوە.  
 
رێکخراوەکە جەخت لەسەر پێویستی دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتنی گشتی بە دەرمانە کواڵیتی و هەرزانەکانی هەناسەتەنگی دەکاتەوە، چونکە دەستڕاگەیشتن بەم دەرمانەنە لە زۆرێک لە وڵاتە کەمداهات و داهات مامناوەندەکاندا هێشتا بەگوێرەی پێویست نییە و نرخیان زۆرە و کواڵیتییان کەمە. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی WHO، ئێستا نزیکەی 250 ملیۆن کەس لە جیهاندا لەگەڵ ئەم نەخۆشییە دەژین.
 
دکتۆر سارا رایلانس، سەرۆکی تەکنیکی بۆ نەخۆشییە هەناسەییە درێژخایەنەکان لە WHO، دەڵێت:'' هەر کەسێک کە هەناسەتەنگی هەیە، گرنگ نییە لە کوێ دەژی، دەبێت بە ئازادی هەناسە بدات."