توێژینەوەیەکی نێوخۆیی: 20٪ بۆ 30٪ـی خانمانی گەنج لە هەرێمی کوردستان ئاسنیان کەمە
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی خوێن توێژینەوەیەکی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: 20٪ بۆ 30٪ـی خانمانی گەنج لە هەرێمی کوردستان ئاسنیان کەمە و لە خانمانی دووگیان زۆر زیاترە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6-7-2025 د. نەوشیروان سادق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، کێشەی کەمیی مادەی ئاسن زۆرە، چونکە خۆراکی تەندروست ناخورێت و خۆراکە دەوڵەمەند بە مادەی ئاسن ناخورێن.
د. نەوشیروان سادق دەڵێت: کەمیی ئاسن باوترین جۆری کەمخوێنییە و لەنێو منداڵ و خانماندا بڵاوە.
لە بەشێکی قسەکانیدا هۆشداری دایە هاونیشتمانییان لەوەی کە بەبێ راوێژی پزیشک دەرمانی کەمیی مادەی ئاسن بەکارنەهێنن، چونکە دەبێت مەرجەکانی بەکارهێنانیان لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بۆ روون بکرێتەوە.
خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە مادەی ئاسن
سەرچاوەی ئاژەڵی
-گۆشتی سوور
-جگەر
-مریشک
-ماسی
سەرچاوە رووەکییەکان
-سپێناخ
-نیسک
-نۆک
-برۆکلی
ئەو خۆراک و خواردنەوانەی دەبنە هۆی کەمبوونی ئاسن
-پرتەقاڵ
-لیمۆ
-تەماتە
-چا