لە سلێمانی کارگەیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی 'ژیناو' دەکرێتەوە

07-03-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە سلێمانی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ژیناو دەکرێتەوە و هەلی کار بۆ 400 کەس دابیندەکات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی ئاداری 2024 بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی عێراق کارگەیەکی نوێ بۆ بەرهەمهێنان و دروستکردنی ژیناو لەلایەن کۆمپانیای پایۆنیر دەکرێتەوە، ئامانج لە کردنەوەی کارگەکە بەرهەمی زیاتری ژیناوە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق.
 
ژیناوەکان بە قەبارەی 100 ملیلیتر تاوەکو 5000 ملیلیتر دەبن و بە گوتەی کۆمپانیاکە، ئاستی بەرهەمهێنانیان بەجۆرێک دەبێت کە هاوردەی هەریەک لە وڵاتانی عومان، ئیمارات و ئوردنیش بکەن.
 
بەگوێرەی کۆمپانیای پایۆنیر، کارگەیەکە هەلی کار بۆ 400 کەس دەڕەخسێنێت و توانای بەرهەمهێنان لە 30 ملیۆن بتڵی ژیناو بۆ 65 ملیۆن بتڵ لە ساڵێکدا بەرزدەکاتەوە.
 
ژیناو گیراوەیەکی پزیشکییە و بۆ جێگرەوەی مادە خۆراکی و کانزاییەکانی جەستە بەکاردەهێندرێت، تاوەکو چارەخواز بەهۆی کێشە تەندروستییەکەیەوە ئەو مادە خۆراکی و کانزاییانەی لە جەستەی کەمبووەتەوە، بە ژیناو قەرەبووی بۆ بکرێتەوە و کەمیی ئەو مادانە ژیانی نەخەنە مەترسییەوە.
 
بە گشتی ژیناوەکان جۆر و قەبارەی جیاوازییان هەیە کە هەریەکەیان بۆ مەبەستی جیاوازی پزیشکی بەکاردەهێندرێن و باوترینیان جۆری 'نۆرماڵ سەڵاین، گلوکۆز سەڵاین و گلوکۆز وۆتەر'ـە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکە.

هەموو شتێک لەبارەی کەشتی MV Hondius کە هانتاڤایرۆسی تێدا بڵاوبووە

کەشتیی MV Hondius درێژییەکەی 107.6 مەتر و پانییەکەی 17.6 مەترە و توانای هەڵگرتنی 170 گەشتیاری لە 80 کابینەدا هەیە، کابینەکان جۆری جیاوازیان هەیە، کەشتییەکە شەش ژووری نووستنی 'Gran suite'ی هەیە، کە رووبەرەکەیان 27 مەتر چوارگۆشەیە، بۆ دوو کەس دەبن و باڵکۆنی تایبەتیان هەیە.