کارینا کاپووری 44 ساڵان نەوەستاوە لە وەرزش و رۆتینێکی هەمیشەییەتی

08-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ماهێش غانیکار، راهێنەرەی کارینا کاپوور، ئەکتەری بەنێوبانگی بۆلیوود دەڵێت: ئێستا وەرزشەکانی کارینا چڕ بوونەتەوە و زیاتر بایەخ بە بەهێزکردنی ماسوولکەکانی دەدات.
 
ڤارنیت یادڤ، پسپۆڕی خۆراک و راهێنەری وەرزشی لە هیندستان ئاشکرای دەکات، ئەو وەرزشانەی کارینا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بڵاویدەکاتەوە زیاتر بۆ پاراستنی هاوسەنگیی جەستە و بەهێزبوونی ماسوولکەکانی ران و پشتن.
 
ئەو خانمە ئەکتەرە هیندییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جەختی لە پاراستنی تەندروستیی کردووەتەوە و ئێستا جگە لە ناسراویی لای خەڵک وەکو ئەکتەر، بە کەسایەتییەکی لەشجوانیش ناوبانگی دەرکردووە.
 
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لەو خانمە، کارینا رۆژانە دوو کاژێر وەرزشەکانی 'یۆگا، کاردیۆ و خۆخاوکردنەوە' دەکات، هەروەها 7 بۆ 8 کاژێر دەخەوێت، لەبارەی خۆراکیشەوە سووکەژەم دەخوات و سەوزە و میوەکان بەشێکی گرنگی خۆراکەکانیەتی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند خواردنەوەیەکی گازی کە دایتیشیان تێدایە.

پێنج زیانی گەورەی خواردنەوە گازییە دایتەکان لەسەر تەندروستی

زۆرکەس لە جیاتی خواردنەوە گازیی ئاسایی کە شەکریی تێدایە، خواردنەوە گازیی دایت دەخۆنەوە، پسپۆڕانی تەندروستی دەڵێن، مەترسییە گەورەکە تەنیا شەکرەکە نییە، بەڵکو یەکێک لە زیانبەخشترین ئەوا مادانەی تێیدایە، ترشی فۆسفۆڕیکە کە لانیکەم پێنج زیانی گەورەی تەندروستیی هەیە.