پسپۆڕێک: لە هەرێمی کوردستان غودەی تەمبەڵ زیاتر باوە

08-01-2026
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان رایدەگەیێنێت، نەخۆشییەکانی غودە لەنێو خانماندا زۆرە، ئەمەش بەهۆی گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکانیانەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-1-2026 د. داهات حەوێزی، پسپۆڕی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، رژێنی پەریزادە ''غودە'' تەمبەڵ بێت کەسەکە تووشی لەبیرچوونەوە دەبێت و خانمان زیاتر تووشی غودەی تەمبەڵ دەبن، بەهۆی گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکان.
 
د. داهات حەوێزی دەڵێت: پێویستە تووشبووانی نەخۆشیی غودە پابەندی کاتی دەرمانەکانیان بن و مەرج نییە هەموو گرێیەکی غودە شێرپەنجەیی بێت، هەر بۆیە روونی دەکاتەوە ''زۆربەی گرێیەکانی غودە شێرپەنجەیی نین''.
 
باسی نیشانەکانی غودەی تەمبەڵ دەکات و دەڵێت: غودەی تەمبەڵ زیان بە مێشک دەگەیێنێت و بیرچوونەوە، تێکچوونی میزاج، خەمباری، سستبوون، بێهێزی و سەرمابوون نیشانە سەرەکییەکانیەتی.
 
بەگویەی ئەو پسپۆڕە، لە هەرێمی کوردستان غودەی تەمبەڵ زیاتر باوە، لەبەر ئەوەی هاونیشتمانییان کەمتر خۆراکە دەریاییەکان دەخۆن و خۆراکە دەریاییەکان رێگری لە غودەی تەمبەڵ دەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.