رووداو - تەندروستی
لە ئیسپانیا بەهۆی چاندنی چیپێکەوە لە پشتی سەر و چاویلکەیەک توانای بینایی بۆ بەساڵاچووان دەگەڕێتەوە. تەکنەلۆژیاکە نوێترین ئاستە و تائێستا بۆ چەندان کەس لە وڵاتانی جیهان کراوە کە ئومێدێکە بۆ ئەوانەی بیناییان لاواز بووە.
ئێدواردۆ فێرناندێز، توێژەری پەیمانگەی بایۆمیکانیکا لە ئیسپانیا دەڵێت: ''ئەمە ئەنجامە سەرەتاییەکانن، بەڵام ئێمە تێدەگەین کە سەرنجڕاکێش و دڵنیاکەرەوەن. ئەوەی ئێمە دەیکەین هاوشێوەی کارکردنی تۆڕەی چاوە، نەخۆشەکان چاویلکەی تایبەت لەچاودەکەن کە زانیارییەکان دەگوازێتەوە بۆ مێشک و لەوێشەوە کەسەکە دەبینێت. ئەمە بینایی ناگەڕێنێتەوە، بەڵکو فەرمانە لەکارکەوتووەکانی چاو کارا دەکاتەوە''.
ئەم داهێنانە، بۆ بەساڵاچووان بەکاردێت، چونکە لەگەڵ بەساڵداچوونیان تۆڕەی چاویان زیانی پێدەگات و بیناییان لاواز دەبێت.
پسپۆڕێک دەڵێت: ئەم جۆرە چاندنە رێگە بە نابیناکان دەدات ببینن و پێشتر لەسەر دوو کەس کراوە، کە ئێستا دەتوانن بەسەربەخۆیی بڕۆن، بەبێ ئەوەی بەر کەس بکەون، چاندنەکە پێکدێت لە پەیوەندیی مایکڕۆچیپێک لە مێشکدا لەگەڵ چاویلکەیەکدا کە بینین باشتر دەکات. ئەمە بینینی سرووشی نییە، بەڵکو بینینێکی کاراییە بۆ ئەوەی نابینایان ژیانیان باشتر بکەن.
یەکەم چاندنی ئەو ئامێرە لە بەریتانیا لەسەر ئەم خانمە 70 ساڵانە کرا و سەرکەوتوو بوو. بەم داهێنانە بەساڵاچووان دەتوانن بە باشی بخوێننەوە و بەبێ ئەوەی پێویستیشیان بە کەسێک بێت دەستیان بگرێت، بە رێگەدا بڕۆن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ