دەزگایەکی ئوسترالی: ژیناو ''موغەزی'' لە جیهاندا کەمبووەتەوە

10-08-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دەزگایەکی ئوسترالی رایدەگەیێنێت، ژمارەی ژیناوەکان لە جیهاندا کەمی کردووە و هۆکارەکەش بۆ زۆربەکارهێنان و کێشەکانی بەرهەمهێنانیە دەگەڕێتەوە.

دەزگای کەلوپەلە چارەسەرییەکانی ئوسترالیا ئاشکرای دەکات، ژمارەی ژیناو لە جیهاندا و بەتایبەتیش لە ئوسترالیا کەمی کردووە، کۆمەڵەی دەرمانسازانی وڵاتەکەش دەڵێت، کارگەکانی بەرهەمهێنانی ژیناو پێویستە 300٪ بەرهەمەکانیان زیادبکەن تاوەکو ئەو پێداویستیانە پڕبکەنەوە کە جیهان پێویستییەتی.
 
ژیناو چییە؟
 
ژیناو گیراوەیەکی پزیشکییە و بۆ جێگرەوەی مادە خۆراکی و کانزاییەکانی جەستە بەکاردەهێندرێت، تاوەکو چارەخواز بەهۆی کێشە تەندروستییەکەیەوە ئەو مادە خۆراکی و کانزاییانەی لە جەستەی کەمبووەتەوە، بە ژیناو قەرەبووی بۆ بکرێتەوە و کەمیی ئەو مادانە ژیانی نەخەنە مەترسییەوە.
 
بە گشتی ژیناوەکان جۆر و قەبارەی جیاوازییان هەیە کە هەریەکەیان بۆ مەبەستی جیاوازی پزیشکی بەکاردەهێندرێن و باوترینیان جۆری 'نۆرماڵ سەڵاین، گلوکۆز سەڵاین و گلوکۆز وۆتەر'ـە.
 
کام جۆری "موغەزی" ژیناو بە نەخۆش بدرێت؟
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە